کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
لە رۆژی لەدایکبوونی هێرۆخان_دا
2025-06-12
هێرۆخان؛ سیاسەتمەدار، رووناکبیر، پێشمەرگە، کامیرامانەکەی شاخ و هەڵگری خەمی شار...
هێرۆخان سیاسییەکی نەرمونیان؛ دامەزراندنی تەلەفزیۆنی خاک و گۆڤاری خاک، کەناڵی کوردسات، پارێزەری مۆزەخانەی ئەمنەسوورەکە و دامەزرێنەری منداڵپارێزی کوردستان، مۆزەخانەی زاموا و خەزێنەیەکی گەورە لە ئەرشیفی شاخ کەمێکن لە کارەجوانەکانی هێرۆخان.
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، قۆناغە سەختەکانی تێدەپەڕاند و رۆڵی سیاسی بۆ پاراستنی ناوخۆی کورد و یەکێتی ناو یەکێتی دەخستە سەرڕێ راست و ئامانجی بوو، بەتایبەتی لەدوای نەخۆشکەوتنی سەرۆک مام جەلال-ەوە تەواو دیار و بەدەرکەوت و پڕ مانا بوو.
هێرۆخان لەگەڵ هاوخەباتەکانی بە ئیرادەیەکی پۆڵایینەوە شانی دەدایە بەر دۆخە سەختەکان و واقیعبینانە دەیگەیاندییە کەناری ئارام، پەیڕەوی سیاسەتی چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلال دەکرد، کارکردنی بەو سیاسەتە تۆختر دەکردەووە، سستییەکانی تێدەپەڕاند و هەمووانی لە دەوری خۆی کۆدەکردەووە، هەرگیز نەدەترسا و بەرەو ئاسۆ هەنگاوی دەنا.
هێرۆخان خاتوونێکی هێمن، کەم دوو و باش گوێ لە بەرانبەری دەگرت، بەڵام کە لە گفتوگۆکاندا بەشداریی دەکرد بڕیارە چارەنووسسازەکانی یەکلایی دەکردەووە.
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، هێرۆخان نازناوەکەیەتێ، هاوژین و هاوخەباتی سەرۆک مام جەلال، لە شاخ لەگەڵ پێشمەرگایەتیدا بەردەوام کامێراکەی لەشان بوو رووداوەکانی ئەرشیف دەکرد و دەیخستە سەر خەرمانی کوردایەتی، هێرۆخان سیاسییەک بوو بە شوێن پێ باوکیدا دەڕۆشت، ئەمڕۆ ١٢ی حوزەیران رۆژی لەدایکبوونیەتێ، ئێمە لە دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی هیوای بەردەوامی لە خەبات، لەشساغی و تەمەندرێژی بۆ دەخوازین.
رۆژی لە دایکبوونت پیرۆز بێت.
باڵیۆز، د. محەمەد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
بەرهەمە چاپکراوەکانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەشدارە لە 78 هەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێبی فرانکفۆرت
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی نۆیەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکاتەوە
هەواڵ
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە شاندێکی ئەکادیمی، بیرمەند و سیاسیی میسری دەکات
هەواڵ
له ماڵی جهواهیری... دامهزراوهی سهرۆك جهلال تاڵهبانی پهیوهندیی مێژوویی سەرۆک مام جەلال و گهورهشاعیری عهرهب بە بیر دێنێتهوه
هەواڵ
بەشی ئەرشیفی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە دروستکردنی رایەڵەیەکی فراوان ئەرشیفی ژیان و خەباتی سەرۆک مام جەلال کۆدەکاتەوە
هەواڵ
یەکەم ژمارەی گۆڤاری (تێکۆشەر) بڵاوکرایە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved