دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و دامەزراوەی کەریمی ئەلەکە کۆدەبنەوە

2025-06-15


رۆژی یەکشەممە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ باڵیۆز، د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و بەڕێز یوسف زۆزانی، جێگری سەرۆکی دامەزراوەکە سەردانی دامەزراوەی کەریمی ئەلەکەیان کرد و لەلایەن شاخەوان سدیق، سەرۆکی دامەزراوەکەوە پێشوازی کران.

لە دانیشتنێکدا باڵیۆز، د. محەمەد سابیر  لەبارەی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی-یەوە، وتی: " دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دامەزراوەیەکی نا حکومی سەربەخۆی قازانج نەویست و بێلایەنە، کولتووری، مرۆڤایەتی و نیشتمانییە، کاردەکات بۆ ناساندن، پاراستن، ئەرشیفکردنی ژیان و خەباتی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، ئەم دامەزراوەیە گرنگی زیاتر دەدات بە پەرەپێدانی بواری رووناکبیری و توێژینەوەی ئەکادیمی؛ لەسەر فیکر، ژیان و سیاسەتی سەرۆک جەلال تاڵەبانی".

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی ستایشی کار، پرۆژە و چالاکییە بەردەوامەکانی دامەزراوەی کەریمی ئەلەکەی کرد و هیوای خواست بە هەمان رۆحیەت بەردەوامبن.


لەکۆتایی دیدارەکەدا دامەزراوەی کەریمی ئەلەکە داوای لە دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کرد کە یاداشتی لێکتێگەیشتن واژۆ بکەن لە داهاتوو لە چوارچێوەی ئەو لێکتێگەیشتنەدا کاربکەن بۆ ئەنجامدانی کار و پرۆژەی هاوبەش، هەماهەنگیان هەبێت بۆئەوەی بتوانن گشەی زیاتر بدەن بە چالاکییەکانیان و هەموو چین و توێژەکانی کوردستان لێ سوودمەندبن.

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2026 . PJT Foundation. All right reserved