کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە کۆمەڵەی خوێندکاران دەکات
2025-07-24
رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٢ی تەموزی ٢٠٢٥ ئاران غەفور، نوێنەری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کاروباری خوێندکاران و ستافی كۆمەڵەی خوێندكاران سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی-یان کرد و لەلایەن باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوە و شاندێکی دامەزراوەکەوە پێشوازی کران.
لە دیدارێکدا باڵیۆز، د. محەمەد سابیر لەبارەی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی-یەوە، وتی: " دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دامەزراوەیەکی نا حکومی سەربەخۆی قازانج نەویست و بێلایەنە، کولتووری، مرۆڤایەتی و نیشتمانییە، کاردەکات بۆ ناساندن، پاراستن، ئەرشیفکردنی ژیان و خەباتی سەرۆک جەلال تاڵەبانی".
لەو دیدارەدا سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی وتیشی: "ئەم دامەزراوەیە گرنگی زیاتر دەدات بە پەرەپێدانی بواری رووناکبیری و توێژینەوەی ئەکادیمی؛ لەسەر فیکر، ژیان و سیاسەتی سەرۆک جەلال تاڵەبانی".
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا هەنگاوەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بۆ خزمەتی خوێندکاران و بەرەوپێشچوونی رەوتی خوێندن گفتوگۆی لەبارەوەکرا و ستراتیژی کۆمەڵەکە بۆ ساڵی نوێی خوێندن تاوتوێکرا.
لەبەرانبەردا باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی ستایشی کارەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان کرد و ئاماژەی بەوەکرد، ئەوەی لە ساڵی رابردوودا بۆ خزمەتی خوێندکاران و زانکۆ و پەیمانگەکانی کوردستان ئەنجامتانداوە مایەی شانازییە و هەوڵەکانتان بەرز دەنرخێنین.
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
بەرهەمە چاپکراوەکانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەشدارە لە 78 هەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێبی فرانکفۆرت
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی نۆیەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکاتەوە
هەواڵ
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە شاندێکی ئەکادیمی، بیرمەند و سیاسیی میسری دەکات
هەواڵ
له ماڵی جهواهیری... دامهزراوهی سهرۆك جهلال تاڵهبانی پهیوهندیی مێژوویی سەرۆک مام جەلال و گهورهشاعیری عهرهب بە بیر دێنێتهوه
هەواڵ
بەشی ئەرشیفی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە دروستکردنی رایەڵەیەکی فراوان ئەرشیفی ژیان و خەباتی سەرۆک مام جەلال کۆدەکاتەوە
هەواڵ
یەکەم ژمارەی گۆڤاری (تێکۆشەر) بڵاوکرایە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved