پەیامی پیرۆزبایی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بۆ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی هاوپەیمانیی حزبە سۆسیال دیموکراتەکانی جیهانی عەرەبی

2025-08-31
پەیامی پیرۆزبایی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بۆ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی هاوپەیمانیی حزبە سۆسیال دیموکراتەکانی جیهانی عەرەبی
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی هاوپەیمانیی حزبە سۆسیال دیموکراتەکانی جیهانی عەرەبی (SDAAW).

ئەم هەڵبژاردنە کە بە کۆدەنگی لە دواڕۆژی کۆنفرانسی هاوپەیمانیی حزبە سۆسیال دیموکراتەکانی جیهانی عەرەب لە شاری سلێمانی پەسەندکرا، نەک تەنها خەڵاتێکی تایبەتە بۆ بەڕێزیان، بەڵکو مایەی رێز و شانازییە بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تەواوی خەڵکی کوردستان، ئەمە بەڵگەیەکی ڕوونە سەبارەت بە ڕابەرایەتیی تۆکمە، ژیرانەی بەڕێزیان و هەروەها پابەندییان بە بنەماکانی سۆسیال دیموکراسی، دادپەروەری کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە؛ واتە ئەو بەهایانەی کە سەرۆک مام جەلال لە سەرانسەری ژیانیدا لەپێناویاندا تێکۆشا.

ئەوەی زیاتر مایەی دڵخۆشیمانە ئەوەیە کە ئەم بۆنە مەزنە لە شاری سلێمانی بەرێوەچوو، ئەو شارەی کە هەمیشە رەمزی رۆشنبیری و پەیڕەوکردنی بیرۆکە جیاوازەکان بووە، ئەمە بەهەمان شیوە گوزارشتە لە پەیوەندیی نەپچڕاوەی نێوان میراتی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و ئامانجە مەزنەکانی سۆسیال دیموکراسی لە ئاستی ناوچەیی و جیهانیدا.

هیوادارین بەڕێزیان لە هەموو هەنگاوێکی ژیانیاندا سەرکەوتوو بن و لەم بارودۆخە گرنگەشدا ئەم دەستکەوتە ببێتە توێشووی ئایندەیەکی مژدەبەخش بۆ کوردستان و ناوچەکە. لە خواى گەورەش دەخوازین بە بیرێکی رۆشن و جەستەیەکی تەندروست بە ئاقاری راپەڕاندنی ئەم بەرپرسیارێتییە نوێیە هەنگاو بنێن.
باڵیۆز د. محەمەد سابیر ئیسماعیل
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2026 . PJT Foundation. All right reserved