زانکۆی کەرکوک دەستپێشخەری دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەرز دەنرخێنێت

2025-10-22


له چوارچێوەی هاوکاری ئەکادیمی و کەلتوری نێوان دامەزراوە زانستی و ناوەندە فیکرییەکاندا، کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی کەرکوک نامەیەکی سوپاس و پێزانینی ئاراستەی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کرد وەک پێزانینێک بۆ دەستپێشخەری بەرچاویان  له بەخشینی کۆمەڵە کتێبێکی بەهادار بە کتێبخانەی کۆلێژەکە.

له نامەکەدا رێز و پێزانینی  بێ پایان بەرانبەر هەوڵەکانی دامەزراوە و ڕۆڵیان له پشتگیریکردنی زانین و بڵاوکردنەوەی رۆشنبیری خراوەتەڕوو و جەخت  لە گرنگیی پەیوەندی زانستی نێوان زانکۆکان و دامەزراوە کەلتورییەکان له هەرێمی کوردستان بەتایبەت و عێراقیش بە گشتی کراوەتەوە.

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی جەخت دەکاتەوە لەوەی کە بەردەوام دەبێت له پشتگیریکردنی ئەو دەستپێشخەرییە کەلتوری و زانستییانەی کە یارمەتی بەهێزکردنی ژینگەی پەروەردە و توێژینەوە دەدەن و دەبنە هۆی بونیادنانی بەهاکانی گفتوگۆ و تێگەیشتن و کراوەیی کە سەرۆک جەلال تاڵەبانی باوەڕی پێیان هەبوو، بەو بروایەی کە بڵاوکردنەوەی زانین ڕێگایەکی ناوازەیە بۆ هێنانەکایەی کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو و ڕۆشنبیر.

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2026 . PJT Foundation. All right reserved