کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
شاری سلێمانی بووە شاری دەستەخوشکی شاری ئییوو
2025-11-13
لە ڕێکەوتی ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥دا، شاری سلێمانی بە فەرمی بوو بە شاری دەستەخوشکی ئییوو لە کۆماری گەلی چین. ئەم ڕووداوە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی شاری سلێمانی و فراوانکردنی ڕۆڵی وەک دەروازەیەک بۆ پێشکەوتنی ئابووریی هەرێمی کوردستان و عێراق. لەم بۆنەیەدا، شاندێکی فەرمی لە سلێمانی، بە سەرۆکایەتی د. هەڤال ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و ئەندامێتیی خاتوو خێڵان لە پارێزگای سلێمانی، د. عوسمان، نوێنەری زانکۆی سلێمانی و ئارام بابان، نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئامادە و ڕێککەوتنەکە بە ئامادەبوونی مایۆری ئییوو و نوێنەرانی حکومەتی شارەوانیی شاری ئییوو لە نێوان دوو شارەکەدا واژۆ کرا. ئەم ڕێککەوتنە چوارچێوەیەک بۆ هاوکاری لە بوارە جیاوازەکاندا، وەک خوێندنی باڵا، بازرگانی، کشتوکاڵ، کەلتور، تەندروستی، گەشتوگوزار و تەکنەلۆژیا دادەنێت، لە کاتێکدا پەیوەندی و ئاڵوگۆڕی کەلتوری پەرە پێدەدات. هەروەها وا چاوەڕێ دەکرێت ئەم ڕێککەوتنە هاوکاری ئەکادیمی لە نێوان زانکۆی سلێمانی و زانکۆکانی تری هەرێمی کوردستان و عێراق و هاوتا چینییەکانیاندا باشتر بکات. شایانی باسە کە باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی ڕۆڵێکی بەرچاوی بینی لە ئاسانکاریی تەواوبوونی ئەم پرۆژەیە لە هەماهەنگیکردن و ڕێکاری پێویست بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی کونسوڵخانەی چین. بەهەمان شێوە باڵیۆز شۆرش خالید سەعید و نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان - عەبدولکەریم عوزێری، وەسفی خالید، و نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی - هەروەها کۆمپانیا و بازرگانەکان بەشداربوون لە سەرخستنی ئەم کارەدا. شاری سلێمانی بەردەوامە لە هەوڵدان بۆ بەهێزکردنی پێگەی ئابووری و کەلتوری خۆی لە هەر دوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراقدا. ڕێککەوتنی شاری دەستەخوشکی لەگەڵ ییوو هاوبەشییەکی ستراتیژی دەهێنێتە کایەوە بۆ وەبەرهێنان، داهێنان و هاوکاری نێوان کەلتورەکان کە ئیلهام لە ئەزموون و سەرکەوتنە درێژخایەنەکانی چین وەردەگرێت. لەم ڕووەوە، دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی لە هەموو لایەنە بەشداربووەکان دەکات بۆ ئەم کارە گرنگە.
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
سەرۆکی یەکێتی بەبۆنەی ٥١هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتییەوە پیرۆزبایی لە سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات
هەواڵ
بەشێوەیەکی جیاواز یادی دامەزراندنی یەکێتی دەکرێتەوە
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، پیرۆزبایی ٥١ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات
هەواڵ
پیرۆزبایی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لەگەڵ دامەزراوە میدیاییەکان کۆدەبێتەوە
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ دامەزراوەی ئای تۆک واژۆ دەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved