⁨ دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی سەردانی دامەزراوەی ڤیژن دەکات

2025-11-18

رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی١٧ی ١١ی ٢٠٢٥ باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و بەڕێز یوسف زۆزانی، جێگری سەرۆکی دامەزراوەکە و شاندێکی یاوەری سەردانی دامەزراوەی ڤیژن-یان کرد لەلایەن بەڕێز عەدنان عوسمان، سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن و ئەندامانی ئەنجومەنەوە پێشوازییان لێکرا.

ئامانج لە سەردانەکەی باڵیۆز د. محەمەد سابیر پیرۆزبایی دامەزراندنی دامەزراوەی ڤیژن بوو، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

لە دیدارێکدا لەنێوان دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و دامەزراوەی ڤیژن باس لە بەردەوام بوونی پەیوەندییەکانیان کرد و باس لەوەش کرا لە داهاتوودا چالاکی پێکەوەیی ئەنجام بدەن وەک توێژینەوە، چالاکی ڕۆشنبیری و ژینگەیی.

 سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی رایگەیاند: "لەگەڵ دامەزراوەی ڤیژن کاردەکەین بۆ یاداشتی پەرەپێدانی هاوبەشی ستراتیجییە لەنێوان هەردوولادا و ئاسانکاری کردن بۆ رێکخستنی میکانیزمی هاوکاریی بەردەوام و درێژخایەن".
 
لەبەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن رایگەیاند رۆڵ و گرنگی پێگەی سەرۆک مام جەلال لە سەر ئاستی ناوخۆیی، هەرێمی و نێودەوڵەتی بوو، هەروەها راشیگەیاند سەرۆک مام جەلال خەباتی لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی دیکتاتۆرییەت و ستەمکاری، بەدەستهێنانی ئازادی کرد، نەک تەنها بۆ کورد، بەڵکو بۆ هەموو پێکهاتەکانی عێراق.

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2026 . PJT Foundation. All right reserved