کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
راوێژکاری کولتووری هێزی ئهڵمانيا لە هەرێمی کوردستان سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات
2025-12-07
رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٧ی دیسەمبەری ۲۰۲٥، باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و بەڕێز یوسف زۆزانی، جێگری سەرۆکی دامەزراوەکە پێشوازییان لە موقەدەم تۆماس ڤۆڵکەر، راوێژکاری کولتووری هێزی سەربازی ئهڵمانيا لە هەرێمی کوردستان و رائید لویزا رۆمێر، راوێژکاری نوێی کولتووری هێزی سەربازی ئەڵمانیا کرد.
لە دیدارێکدا باڵیۆز، د. محەمەد سابیر پاش بەخێرهاتنی شاندی راوێژکارانی کولتووری هێزی ئهڵمانيا باسی لە دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کرد، وتی: " دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دامەزراوەیەکی نا حکومی سەربەخۆی قازانج نەویست و بێلایەنە، کولتووری، مرۆڤایەتی و نیشتمانییە، کاردەکات بۆ ناساندن، پاراستن، ئەرشیفکردنی ژیان و خەباتی سەرۆک جەلال تاڵەبانی".
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی وتیشی: " دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی گرنگی زیاتر دەدات بە پەرەپێدانی بواری رووناکبیری و توێژینەوەی ئەکادیمی؛ لەسەر فیکر، ژیان و سیاسەتی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و گەشەپێدانی چۆنایەتى بە نووسینی توێژینەوەی ئەکادیمی لەسەر رێباز و ئەندێشەى سەرۆک جەلال تاڵەبانى و بڵاوکردنەوەی".
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکەدا، باس لە پەیوەندییەکان و هاریکاریی هاوبەشی نێوان دامەزراوەی سەرۆک جەلال تالەبانی و وڵاتی ئەڵمانیا کرا و دۆخی گشتیی ناوچەکە و ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق هەڵسەنگێنرا.
راوێژکاری کولتووری هێزی ئەڵمانیا بە گرنگییەوە ئاماژەی بە رۆڵی سەرۆک مام جەلال لە عیراق، هەرێمی کوردستان و جیهان کرد لە درووستکردنی پەیوەندیی پتەوی نێوان گەلی کورد و کۆماری گشتیی ئەڵمانیا و گەلانی دیکە.
لەلایەکی دیکەوە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەسەردان و بەسەرکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی؛ باسی لەوەشکرد، لای خۆیەوە بەردەوام، هاوبەشی و هەماهەنگی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەبێت لە بوارەکانی تەندروستی، راگەیاندن، ئابووری، راهێنان و هاوکاریی دامەزراوەکە دەکەن لە گەڕاندنەوەی ئەرشیفەکانی سەرۆک مام جەلال لە وڵاتی ئەڵمانیا.
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
"سەرۆک مام جەلال هەمیشە پاڵپشتی نووسەران و هونەرمەندان بوو"
هەواڵ
سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی تاوتوێی ئامادەکارییەکان بۆ یادی نۆیەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک مام جەلال دەکات
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و زانکۆی مەئموون هاوبەشییەکی ئەکادیمی و راهێنان دادەمەزرێنن و ئامادەکاری دەکەن بۆ واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە هاوبەشی لەگەڵ یونسکۆ هەنگاو بەرەو رێکخستنی فەزای دیجیتاڵی بۆ هۆشیاری لە عێراق دەنێن
هەواڵ
پرسەنامەیەک لە دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی-یەوە بۆ بەڕێز رەفعەت عەبدوڵڵا
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لەگەڵ تۆڕی میدیایی عێراق تاوتوێی دەسپێکردنی هاوکارییەکی هاوبەش و مەشقپێکردنی دەرچووانی خوێندنی باڵا دەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved