پیرۆزبایی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیحەوە

2025-12-24

 بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)، پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی مەسیحی کوردستان و عێراق دەکەین.

دەخوازین ئەم جەژنە بە خۆشی، ئاسوودەیی و ئارامی بەسەربەرن، ببێتە قوڵترکردنەوەی برایەتی نێوانمان.

 مەسیحییەكان بەشێكی رەسەنی كوردستانن و دەستەبەرکردنی مافەکانیان بە ئەرکی خۆمان زانیوە، کوردستان ھەمیشە نیشتمانیی بەیەکەوەژیانی ئایین و ئایینزاکان بووە.
 هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر، خۆشی، ئاشتی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە، ئومێدەکەین ئەم بۆنە پیرۆزە ئیرادەیەکی زیاترمان پێبدات تابتوانین کۆمەڵگەیەکی ئاشتییانەی زیاتر بۆ مەسحییەکان دابین بکەین، لە خوای گەورە داواکارین ئەم جەژنە بکاتە ئارامی و دڵنیایی بۆ تەواوی مەسیحییەکان و گشت پێکھاتەکانی کوردستان.

 جارێکی دیکە پیرۆزە هەر لە جەژن و خۆشیدابن.

 باڵیۆز د. محەمەد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
٢٠٢٥

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2026 . PJT Foundation. All right reserved