کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
لە یادی مورافەعە مێژووییەکەی سەرۆک مام جەلال-دا
2026-01-04
لە یادی مورافەعە مێژووییەکەی سەرۆک مام جەلال-دا
رۆژی مۆڕافەعەکە؛ رۆژی راگەیاندنی کوردستانیبوونی کەرکوک لەلایەن سەرۆک مام جەلال-ەوە
ڕۆژی ٩/٢/٢٠٠٤ لە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی ئەنجوومەنی حوکمی عێراقدا، سەرۆک مام جەلال، سکرتێری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، وتەیەکی گرنگی مێژوویی و پڕ بایەخی پیشکەشی ئەنجومەنی حوکم کرد.
سەرۆک تاڵەبانی لە کۆبوونەوەکەدا ئەوبڕگەیەی بڕیاری عوسبەتولئومەمی خوێندەوە کە دەڵێت (هەرگیز سنوری عێراق لە جەبەل حەمرین تێنەپەڕیوەو لە جەبەل حەمرین بەولاوە کوردستانە) هاوکات نەخشەیەکی مێژوویی دێرینی سەردەمی عوسمانی لەسەر مێزی ئەنجومەنی حوکم خستەڕوو کە تیایدا بە ئاشکرا دیارە کەرکوک بەشێکە لە کوردستان،
زمانی کوردی و مورافەعەکە
هەر لەكاتی خستنەڕووی مورافەعە مێژووییەكەیدا، سەرۆك تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشدا مافی گەلی كورد رەوایە، دەبێت دانبنرێن بە زمانی کوردیدا كە زمانێكی رەسمی وڵاتەو هاوشێوەی زمانی عەرەبییە، هەروەها كاریش بكرێت لەسەر كۆتایی هاتنی سیاسەتی راگواستن و سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەی کورد
سەرۆک مام جەلال داوایکرد کە کورد و تورکمانی ڕاگوێزراو لە کەرکوک بگەڕێنەوە شاری کەرکوک و دواتریش راپرسی بۆ دەستنیشانکردنی ناسنامەی شارەکە بکرێت.
سەرۆک مام جەلال وتیشی: "پێویستە مافەكانی گەلی كوردستان لە یاسای بەڕێوەبردنی كاتی دەوڵەتدا بسەلمێندرێن و راستییەكانی پەیوەست بە گەلی كوردستانەوە خستەڕوو".
هەروەك روونیكردەوە كە ئەمڕۆ کوردستان لەنێوان چوار دەوڵەتدا دابەشكراوە، ئەوانیش توركیا، عیراق، ئێران و سوریان.
سەرۆك مام جەلال راشیگەیاند: "گەلی كوردستان لە ساڵی 1925 دا بە بڕیارێكی عوسبەتولئومەم بە دەوڵەتی عیراقەوە لكێندراوە، هەروەك وتەیەكی ئەدمۆنز نوێنەری بەریتانیای لە لیژنەی كۆمەڵەی نەتەوەكان بۆ دیاریكردنی چارەنووسی ویلایەتی موسڵ لەوكاتەدا بەبیر ئامادەبووانی هێنایەوە كە تێیدا دەڵێت: كوردستانی باشوور بە چەند مەرجێك لكێندراوە بە عیراقەوە لەوانە:
"دەبێت بەڕێوەبەرانی ئەم ناوچە كوردستانییە كورد بن و زمانی كوردیش زمانی رەسمی بێت و بارودۆخی كوردستان وەك خۆی بهێڵدرێتەوە".
کوردستانیبوونی کەرکوک
هەروەها سەرۆک مام جەلال ئاماژەی بۆ كتێبی "قاموس ئەلئەعلام" كرد ئەو بڕگەیەی لێ خوێندەوە كە دەڵێت: سێ بەشی دانیشتووانی كەركوك كوردن.
بەمەش سەرۆک مام جەلال جارێکیتر بە بەڵگەی مێژوویی کوردستانیبوونی کەرکوکی بۆ ئەنجومەنی حوکم و دوست و دوژمن سەلماندەوە.
ئەمڕۆ ٢٢ساڵ بەسەر ئەو رۆژی مێژوویەدا تێدەپەڕێت، دەبێت سەرکردەکانی یەکێتی و کورد خەبات و تیکۆشانیان چڕتر بکەنەوە بۆ هێنانەدی ناوەڕۆکی مورافەعە مێژوویەکەی سەرۆک تاڵەبانی و دید و بۆچوونەکانی مام و ڕێبازەکەی.
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
"سەرۆک مام جەلال هەمیشە پاڵپشتی نووسەران و هونەرمەندان بوو"
هەواڵ
سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی تاوتوێی ئامادەکارییەکان بۆ یادی نۆیەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک مام جەلال دەکات
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و زانکۆی مەئموون هاوبەشییەکی ئەکادیمی و راهێنان دادەمەزرێنن و ئامادەکاری دەکەن بۆ واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە هاوبەشی لەگەڵ یونسکۆ هەنگاو بەرەو رێکخستنی فەزای دیجیتاڵی بۆ هۆشیاری لە عێراق دەنێن
هەواڵ
پرسەنامەیەک لە دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی-یەوە بۆ بەڕێز رەفعەت عەبدوڵڵا
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لەگەڵ تۆڕی میدیایی عێراق تاوتوێی دەسپێکردنی هاوکارییەکی هاوبەش و مەشقپێکردنی دەرچووانی خوێندنی باڵا دەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved