سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی یانەی وەرزشی ئامەد سپۆر دەکات

2026-01-14

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٤ی ١ی ٢٠٢٦ باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و بەڕێز یوسف زۆزانی، جێگری سەرۆکی دامەزراوەکە پێشوازیان لە دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی یانەی وەرزشی ئامەد سپۆر کرد.

لە دیدارێکدا سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە گەرمی بەخێرهاتنی کردن بۆ هەرێمی کوردستان و بە گرنگییە باسی لە وەرزش و ئەو دەستکەوتە گرنگانە کرد کە یانەکە بەدەستیان هێناوە لە باکووری کوردستان و تورکیا، وتیشی: "وەرزش هەڵگری پەیامی ئاشتی، ئازادی، پێکەوەژیانە و کۆکەرەوەی هەموو نەتەوە و زمانەکانە".

باڵیۆز د. محەمەد سابیر هیوای بۆ یانەکە خواستن لە ئاییندەدا دەستکەوتی زیاتر بەدەستبهێنن و سەرکەوتنەکانی رابردوویانی بەشانازییە گەورە ناوبرد.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی یانەی وەرزشی ئامەد سپۆر سوپاسی پشتیوانی و هاندانەکانی سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کرد بۆ یانەکەیان.

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2026 . PJT Foundation. All right reserved