کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی رووبەری سەوزایی لە شاری سلێمانی زیاد دەکات
2026-01-15
رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٥ی ١ی ٢٠٢٦، باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ژینگەی عێراق راسپێردراو لەلایەن د. هەڵۆ عەسکەری، وەزیری ژینگەی عێراق و د. ئیکتفاء حەسناوی، بریکاری وەزیری ژینگە بە سەرۆکایەتیی محەمەد عەباس سەیفوڵڵا کرد.
وەزارەتی ژینگەی عێراق لە چوارچێوەی ئەو لێکتێگەیشتنەی لەگەڵ دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی واژۆیان کردووە بەشێک لە ئەو دارنەمامانەیان رادەستی دامەزراوەکە کرد کە داواکرابوو.
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کارکردنی لە چوارچێوەی ئامانجەکانی کە لەپێناویدا دروستبووە، گرنگی زیاتر بە ژینگە دەدات و لەئێستادا چاندنی نزیکەی ٣٠ی هەزار دارنەمامی جیاواز و تایبەت لە پارکێکدا بەناوی پارکی شەهیدان بەشێوازێکی مۆدێرن رادەگەیەنێت.
درووستکردنی پارکی شەهیدان دەبێتە زیادکردنی پانتایی سەوزایی لە شاری سلێمانی و سوودمەندبوونی دانیشتوانەکەی و هاوسەنگیی ژینگەیی.
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی سوپاسی وەزارەتی ژینگەی عێراقی کرد لە پای هاوکاری و بەخشینی ئەو دارنەمامانە بە پارکی شەهیدان و بەڵێنی بەردەوامی و هەوڵەکانی دامەزراوەکەی پێدان بۆ خزمەت کردنی ژینگە.
باڵیۆز د. محەمەد سابیر باسی لەوەش کرد: "بەشداریی راستەقینە دەکەین لە رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییە ژینگەیی و کەشوهەوا، ئەوەش پێویستی بە هەماهەنگی هاوبەش هەموو لەلایەنەکان هەیە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە خراپەکانی کەشوهەوا".
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
بەرهەمە چاپکراوەکانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەشدارە لە 78 هەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێبی فرانکفۆرت
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی نۆیەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکاتەوە
هەواڵ
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە شاندێکی ئەکادیمی، بیرمەند و سیاسیی میسری دەکات
هەواڵ
له ماڵی جهواهیری... دامهزراوهی سهرۆك جهلال تاڵهبانی پهیوهندیی مێژوویی سەرۆک مام جەلال و گهورهشاعیری عهرهب بە بیر دێنێتهوه
هەواڵ
بەشی ئەرشیفی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە دروستکردنی رایەڵەیەکی فراوان ئەرشیفی ژیان و خەباتی سەرۆک مام جەلال کۆدەکاتەوە
هەواڵ
یەکەم ژمارەی گۆڤاری (تێکۆشەر) بڵاوکرایە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved