کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی تاووتوێی هاوکاریی ئەکادیمی لەگەڵ زانکۆی قۆرتۆبا دەکات
2026-02-11
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی تاووتوێی هاوکاریی ئەکادیمی لەگەڵ زانکۆی قۆرتۆبا دەکات
رۆژی دووشەممە ٩ی ٢ی ٢٠٢٦ باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و شاندی یاوەری، سەردانی زانکۆی قورتۆبایان لە شانشینی ئیسپانیا کرد و لەلایەن بەڕێز مانوێل تۆرالبۆ ڕۆدریگیز، سەرۆکی زانکۆی قورتۆبای کرد و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆکە، بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
لە دیداریکەدا، تیشک خرایە سەر چالاکییەکانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و بەرنامەکانی لە بوارەکانی پەروەردە، رۆشنبیری و پاڵپشتیکردنی گەنجان، هەروەها ئاماژە بەو پێگە نێودەوڵەتییە کرا کە سەرۆکی کۆچکردوو سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی هەیبوو، لەگەڵ پەیوەندییە فراوانەکانی لەگەڵ ناوەندە ئەکادیمی و سیاسییەکانی جیهان ڕۆڵیان هەبووە لە بەهێزکردنی پردەکانی گفتوگۆ و هاوکاریی نێودەوڵەتی.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، تاووتوێی واژۆکردنی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی هاوبەش کرا بە مەبەستی دابینکردنی کورسی خوێندن بۆ خوێندکارانی هەرێمی کوردستان لە زانکۆی قۆرتۆبا، جگە لە ڕێکخستنی خولی راهێنان و بەرنامە زانستییە هاوبەشەکان.
کارەکانی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ڕێگەی بەڕێز "دارەوان حاجی حامید"، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شانشینی ئیسپانیا ئەنجام بدرێت، بۆ دڵنیابوون لە چوونەپێشەوەی هەنگاوە کردەییەکان و بەهێزکردنی میکانیزمەکانی هاوکاری نێوان هەردوولا.
لە کۆتایی دیدارەکەدا، هەردوولا گەیشتنە ڕێککەوتن بۆ ئامادەکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن و دانانی هەنگاوە جێبەجێکارییەکان بۆ چالاککردنی هاوکارییەکان، بەو ئاراستەیەی خزمەت بە پەرەپێدانی کەرتی خوێندن و ئاڵوگۆڕی ئەزموونە ئەکادیمییەکانی نێوان هەردوولا بکات.
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
بەرهەمە چاپکراوەکانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەشدارە لە 78 هەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێبی فرانکفۆرت
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی نۆیەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکاتەوە
هەواڵ
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە شاندێکی ئەکادیمی، بیرمەند و سیاسیی میسری دەکات
هەواڵ
له ماڵی جهواهیری... دامهزراوهی سهرۆك جهلال تاڵهبانی پهیوهندیی مێژوویی سەرۆک مام جەلال و گهورهشاعیری عهرهب بە بیر دێنێتهوه
هەواڵ
بەشی ئەرشیفی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە دروستکردنی رایەڵەیەکی فراوان ئەرشیفی ژیان و خەباتی سەرۆک مام جەلال کۆدەکاتەوە
هەواڵ
یەکەم ژمارەی گۆڤاری (تێکۆشەر) بڵاوکرایە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved