سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی سەردانی کتێبخانەی قۆرتۆبا دەکات

2026-02-11


رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٠ی٢ی ٢٠٢٦ باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و شاندی یاوەری و دارەوان حاجی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان  لە وڵاتی ئیسپانیا سەردانی کتێبخانەی قۆرتۆبایان کرد.

 فرانسیسکۆ خاڤیێر دێل ڕیۆ دێل، بەڕێوەبەری کتێبخانەی قۆرتۆبا خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە سەردانی شاندی دامەزراوەکە، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی سوپاسی و پێزانینی ئاراستەکردن بۆ پێشوازی گەرمیان.

لە دیدارێکدا ئەزموون و بیرۆکەکانی کتێبخانەکانی قۆرتۆبا خرایەڕوو، دامەزراوەکە کاردەکات بۆ  سوودبینین لە ئەزموونی دەوڵەمەندی سەرکەوتووانەی کتێبخانەی قۆرتۆبا و گواستنەوەی بۆ هەرێمی کوردستان و کتێبخانەی و ئەرشیفی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی.

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2026 . PJT Foundation. All right reserved