کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
هاوبەشییەکی نوێی زانستی، دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و کتێبخانەی نیشتمانیی ئیسپانیا کۆدەکاتەوە
2026-02-12
لە چوارچێوەی فراوانکردنی ئاسۆی هاوکارییە رۆشنبیری و ئەکادیمییەکان، باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و شاندی یاووەری، سەردانێکی فەرمی بۆ کتێبخانەی نیشتمانی لە شانشینی ئیسپانیا ئەنجامدا.
لە دیدارێکدا میکانیزمەکانی پەرەپێدانی کارە ئەرشیفییەکانی تایبەت بە دامەزراوەکە لەبارەی سەرۆک مام جەلال و ڕێگاکانی پاراستنی مێژوویی ئەرشیفی و بەڵگەنامەیی بەگوێرەی نوێترین پێوەرە جیهانییەکان تاوتوێ کران.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا باس لە ئەگەری دەستپێکردنی هاوکارییەکی هاوبەش کرا بۆ ڕێکخستنی ئەرشیفی دامەزراوەکە بە شێوازێکی سەردەمیانە، هەروەها سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو لەبوارەکانی ئەرشیفکردنی دیجیتاڵی و بەڕێوەبردنی بەڵگەنامەکان، بە جۆرێک ببێتە هۆی پاراستنی یادەوەری نیشتمانی و گەیاندنی بە نەوەکانی داهاتوو.
جگە لەوەش، هەردوولا هەنگاوەکانی واژۆکردنی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی هاوبەشیان لەم بوارەدا تاوتوێ کرد، بە ئامانجی چەسپاندنی هاوکارییە دامەزراوەیی و ڕۆشنبیرییەکانی نێوان هەردوولا.
شاندەکەی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لەلایەن خافیێر ئۆرتێگا ئەلڤارێز، بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری کتێبخانەی نیشتمانی، و ئیزابێل هێرناندێز، بەڕێوەبەری پەیوەندییە دامەزراوەییەکان و پرۆتۆکۆڵ لە کتێبخانەکە، پێشوازییان لێکرا. ناوبراوان خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەم دەسپێشخەرییە گرنگە دەربڕی و ستایشی ڕۆڵی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانییان کرد لە پاراستنی ئەرشیفی مێژوویی سەرۆکی مام جەلال و بەهێزکردنی دیالۆگی ڕۆشنبیری نێودەوڵەتی.
سەردانەکە دیدارێکی بەرهەمدار و بونیادنەری بەخۆیەوە بینی، ڕەنگدانەوەی ئارەزوویەکی هاوبەش بوو بۆ پەرەپێدانی پرۆژە ئەرشیفییە نوێیەکان هاوکارییە زانستی و ڕۆشنبیرییەکانی نێوان دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و کتێبخانەی نیشتمانی لە شانشینی ئیسپانیا بەهێزتر دەکات.
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
بەرهەمە چاپکراوەکانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەشدارە لە 78 هەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێبی فرانکفۆرت
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی نۆیەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکاتەوە
هەواڵ
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە شاندێکی ئەکادیمی، بیرمەند و سیاسیی میسری دەکات
هەواڵ
له ماڵی جهواهیری... دامهزراوهی سهرۆك جهلال تاڵهبانی پهیوهندیی مێژوویی سەرۆک مام جەلال و گهورهشاعیری عهرهب بە بیر دێنێتهوه
هەواڵ
بەشی ئەرشیفی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە دروستکردنی رایەڵەیەکی فراوان ئەرشیفی ژیان و خەباتی سەرۆک مام جەلال کۆدەکاتەوە
هەواڵ
یەکەم ژمارەی گۆڤاری (تێکۆشەر) بڵاوکرایە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved