دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی سوپاس و پێزانین دەبەخشێتە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئیسپانیا

2026-02-13
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی سوپاس و پێزانین دەبەخشێتە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئیسپانیا

رۆژی هەینی رێکەوتی ١٣ی٢ی ٢٠٢٦ باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی سوپاس و پێزانینی بەخشییە بەڕێز دارەوان حاجی حامید، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شانشینی ئیسپانیا.

سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەڵێت: "سوپاسی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بەرانبەر رۆڵی بەرچاوی و هەوڵی نایابی لە پەرەپێدانی پەیوەندییە ئەکادیمی و دیپلۆماسییەکان لەنێوان شانشینی ئیسپانیا و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا".

سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەشڵێت: "سوپاسی بێ پایانی بەڕێز دارەوان حاجی حامید دەکەین لەپای هاوکاری، رێکخستنی دیدار و کۆبوونەوەی پڕ بەرهەمەکانی شاندی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە وڵاتی ئیسپانیا".

 شاندی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە سەرۆکایەتیی باڵیۆز د. محەمەد سابیر بۆ ئەنجامدانی چەند دیدار، کۆبوونەوە و لێکتێگەیشتن لە وڵاتی ئیسپانیایە و ئەمڕۆ کارەکانی بە کۆتا دەگات و دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان.

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2026 . PJT Foundation. All right reserved