کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
ناوی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەگۆڕدرێت
2026-02-22
لەسەر داوای دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی، ناوی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەگۆڕدرێت بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی دامەزراوەكەش دەڵێت: "دوای زیاتر لە چوار ساڵ هەوڵەكانمان بە ئامانج گەیشت و سەرۆك مام جەلالیش وەك سەرۆكی وڵاتانی دیكە شایستەی ئەوەیە بە هەموو شێوەیەك رێز لە خەبات و تێكۆشانی بگیرێت، ناونانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیش بەناویەوە خزمەتێكی بچووكە بە مێژووی سەرۆك مام جەلال".
باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی، راگەیاند:
"لەسەر داوای دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق رەزامەندی دەربڕیوە بە گۆڕینی ناوی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی، كە زیاتر لە چوار ساڵە هەوڵەكان لەوپێناوەدا بەردەوامبووە".
باڵیۆز د. محەمەد سابیر راشیگەیاند: "بڕیارەكە ئاڕاستەی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان و فڕۆكەخانەكانی عیراق كراوە و تەنها چەند رێكارێكی یاسایی ماوە، بەڵام بڕیاری گۆڕینی ناوەكەی دراوەو".
سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی ئەوەشی خستەڕوو: "لەدوای تەواوبوونی رێكارەكان لە مەڕاسیمێكی شایستەدا، ناوی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەگۆڕێت بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی"
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانێ ئاماژەی بەوەشكرد: "ئەم هەنگاوەمان خزمەتێكی بچووكە بە خەبات و تێكۆشان و هەوڵەكانی سەرۆك مام جەلال بۆ گەلی كورد و گەلانی عیراق و هێشتنەوەی ناوی بەڕێزیانە بەزیندوویی، وەك سەرجەم سەركردەی وڵاتانی دیكە كە ناوی فڕۆكەخانەی وڵاتەكەیان كردووە بەناوی سەرۆكەكانیانەوە".
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
بەرهەمە چاپکراوەکانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەشدارە لە 78 هەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێبی فرانکفۆرت
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی نۆیەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکاتەوە
هەواڵ
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە شاندێکی ئەکادیمی، بیرمەند و سیاسیی میسری دەکات
هەواڵ
له ماڵی جهواهیری... دامهزراوهی سهرۆك جهلال تاڵهبانی پهیوهندیی مێژوویی سەرۆک مام جەلال و گهورهشاعیری عهرهب بە بیر دێنێتهوه
هەواڵ
بەشی ئەرشیفی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە دروستکردنی رایەڵەیەکی فراوان ئەرشیفی ژیان و خەباتی سەرۆک مام جەلال کۆدەکاتەوە
هەواڵ
یەکەم ژمارەی گۆڤاری (تێکۆشەر) بڵاوکرایە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved