دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و رێكخراوى ديالۆگ دۆستايەتىی فەرەنسى _ كوردى یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن

2026-02-25
"ئەو پرۆژانەی خزمەت بە بواری خوێندنی منداڵان دەکەن سپۆنسەر دەکرێن"

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٥ی شوبات ٢٠٢٦ لە شاری سلێمانی باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ بەڕێز  د. سەنگەر سەرچڵ جەلال ، سەرۆکی رێكخراوى ديالۆگ دۆستايەتىی فەرەنسى _ كوردى  واژۆ کرد.

باڵیۆز د. محەمەد سابیر لەبارەی ئامانجی لێکتێگەیشتنەکەوە وتی: "ئەم لێکتێگەیشتنە بۆ پەرەپێدانی هاوبەشیی ستراتیجییە لەنێوان دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و رێكخراوى ديالۆگ دۆستايەتىی فەرەنسى _ كوردى  -دا، هەروەها پشتگیریکردن لە پەرەپێدانی پرۆژە و چالاکییە هاوبەشەکان و کۆکردنەوەی سەرچاوەی پەیوەندیدار و دابینکردنی هێڵکارییەکی فراوانی بەرپرسیاریەتییەکان".

لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکەدا هاتووە: " ئەنجامدانی چەند کارێکی هاوبەش وەک فێستیڤاڵ، دیدار، سیمینار و پانێڵ بەپێی خشتەیەک رەزامەندی هەردوولای لەسەر بێت ".

لە خاڵێکی دیکەی لێکتێگەیشتنەکەی نێوان دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و رێكخراوى ديالۆگ دۆستايەتىی فەرەنسى _ كوردى  -دا باس لەوە کراوە "دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەپێی پێویست هاوکاریی ماددیی و سپۆنسەر دابین دەکات بۆ کارە هاوبەشەکان، بەتایبەت ئەو پرۆژانەی خزمەت بە بواری خوێندنی منداڵان دەکەن".

"لە ئاییندەدا بە هاوبەشی لەگەڵ رێكخراوى ديالۆگ دۆستايەتىی فەرەنسى _ كوردى  دەستدەکەین بە جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ئەو لێکتێگەیشتنە و دەیخەینە خزمەت هەمووان و دەبێتە هۆی سوودمەندبوونیان." باڵیۆز د. محەمەد سابیر وای وت.


دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی؛ دامەزراوەیەکی ناحکومی سەربەخۆی قازانج نەویست و بێلایەنی کەلتووری، مرۆڤایەتی، نیشتمانییە کاردەکات بۆ ناساندن، ئەرشیفکردن، پاراستنی ژیان و خەباتی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ رێكخراوى ديالوگ دۆستايەتیى فەرەنسى _ كوردى ڕێکخراوێکی کەلتووری ناحکومی سەربەخۆیی قازانج نەویستە، کار بۆ برەودان بۆ ئاڵوگۆڕی کەلتووری بە مانا فراوانەکەی دەکات لەنێوان وڵاتی فەرەنسا و هەرێمی کوردستان، 

تەواوی خاڵەکانی لێکتێگەیشتنەکە:


1- ئەنجامدانی چەند کارێکی هاوبەش وەک فێستیڤاڵ، دیدار، سیمینار و پانێڵ بەپێی خشتەیەک رەزامەندی هەردوولای لەسەر بێت.
2- بەگەڕخستنی توانا و سەرمایە مرۆییەکانی نێوان هەردوولا بە ئامانجی خزمەتکردن لەبوارەکانی وەک (گەشەپێدانی مرۆیی، منداڵان، خوێندن و پرۆژە کەلتوورییەکان)
3- رێكخراوى ديالوگ دۆستايەتىی فەرەنسى _ كوردى هاوکاردەبێت بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەنێوان دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و دامەزراوە کەلتوورییەکانی فەرەنسا بە ئامانجی ئەنجامدانی کار و پرۆژەی هاوبەش لەبوارە جیاوازەکاندا.
4- دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەپێی پێویست هاوکاریی ماددیی و سپۆنسەر دابین دەکات بۆ کارە هاوبەشەکان، بەتایبەت ئەو پرۆژانەی خزمەت بە بواری خوێندنی منداڵان دەکەن.

5- ئەگەر هەردوو لایەنی  ئەم لێکتێگەیشتنە پرۆژەیان هەبوو، لەڕێگەی لیژنەیەکی هاوبەشی هەردوولا بە پێی تایبەتمەندی پرۆژەکە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت و بڕیاری لێدەدرێت.

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2026 . PJT Foundation. All right reserved