کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
پیرۆزبایی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی ٣٥هەمین ساڵڕۆژی هەڵگیرسانی راپەڕینە مەزنەکەی کوردستان-ەوە
2026-03-05
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، هاوڵاتییانی شاری رانیەی خۆشەویست، هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان
بەبۆنەی تێپەڕبوونی (٣٥) ساڵ بەسەر راپەڕینی خەڵکی سەربەرزی کوردستاندا (راپەڕینی ئاداری 1991)، پیرۆزبایی لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان، گەلی کوردستان و سەرجەم هاوڵاتییانی خۆڕاگریی کوردستان دەکەین.
ئەوەی ئەمڕۆ خاوەنین و بەدەستهاتووە بەری رەنجی خوێن و قوربانیدانی شەهیدان و دەست و مەچکی خەڵکی راپەڕیوی راپەڕینە، پاراستن و هێشتنەوەی سەروەرییەکانی راپەڕین و پیرۆززانینی ئەرکی لە پێشینەمان بێت.
لەئێستادا کوردستان و عێراق بە دۆخێکی نائارامی و شەڕ تێدەپەڕێت، هیوادارین لەم یادەدا هەوڵی زیاتری ئارامی بۆ کوردستان بدەین وڵاتمان بە دوور بگرین لە هەر تێوەگلانێک لە شەڕ و ماڵوێرانی، ئەم یادە بکەینە هەوێنی زیاتری قۆڵكردنەوەی گیانی برایەتی، تەبایی و یەكڕیزی نێوماڵی کوردستان.
لەلایەکی دیکەشەوە داواکارین هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان ململانێکانیان وەلابنێن و خەبات بکەن بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی ریشەیی کێشەکان.
ئەوەی پێویستە لەم یادەدا بووترێت راپەڕین؛ بە رابەرایەتی و تێکۆشانی سەرۆک مام جەلال و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و خوێنی شەهیدان هاتووەتە دی، دەخوازین تەبایی و یەکڕیزی لەپێناو یەکگرتوویی و کورد و ئامانجە وەدینەهاتووەکانمان و داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان لەم بۆنەیەدا زیاتر هەوڵ و تێکۆشانی بۆ بکرێت.
بەرز و پیرۆزبێت ئەم یادە مەزنە
باڵیۆز د. محەمەد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
ئاداری ٢٠٢٦
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
بەرهەمە چاپکراوەکانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەشدارە لە 78 هەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێبی فرانکفۆرت
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی نۆیەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکاتەوە
هەواڵ
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە شاندێکی ئەکادیمی، بیرمەند و سیاسیی میسری دەکات
هەواڵ
له ماڵی جهواهیری... دامهزراوهی سهرۆك جهلال تاڵهبانی پهیوهندیی مێژوویی سەرۆک مام جەلال و گهورهشاعیری عهرهب بە بیر دێنێتهوه
هەواڵ
بەشی ئەرشیفی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە دروستکردنی رایەڵەیەکی فراوان ئەرشیفی ژیان و خەباتی سەرۆک مام جەلال کۆدەکاتەوە
هەواڵ
یەکەم ژمارەی گۆڤاری (تێکۆشەر) بڵاوکرایە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved