کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
پەیامی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی (٣٨)هەمین ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە _وە
2026-03-15
خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و قوربانیانی چەکی کیمیایی...
کوردستانیانی خۆشەویست...
٣٨ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر کارەساتی کۆمەڵکوژی بەرانبەر شاری هەڵەبجە لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٨و کیمیابارانکردنی لەلایەن رژێمی پێشووی عیراق و شەهیدکردنی (٥٠٠٠) هەزار هاوڵاتیی سڤیلی کە ژن، بەساڵاچوو، منداڵ و زیاتر لە 10 هەزار کەسیش برینداربوون بەشێکیان تائێستا بە دەست ساڕێژنەبوونی برینەکەیانەوە دەناڵێنن ، ئەوەی ئەم شارە شەهیدە بەرۆکی گرت تاوانێکە کە هەموو مرۆڤایەتی ئیدانەی دەکات.
لە یادی ساڵڕۆژی ئەم تاوانە قێزەونەی دەرهەق بە شاری هەڵەبجەی شەهیدی سەربەرز کرا، بە خەمێكی زۆر و قووڵەوە یادی ئەو كارەساتە گەورەیە دەكەینەوە بەرانبەر گەلی كورد کرا، کیمیابارانكردنی هەڵەبجە درێژەپێدەری ئەو زنجیرە تاوانە بوو بەعسی فاشست بۆ سڕینەوە گەلی كوردستان ئەنجامیدا، بۆردومانکردنی هەڵەبجە لە چوارچێوەی ئەو هێرشانەدا بوو کە رژێمی بەعس لە عێراق لەسەر ناوچە کوردییەکان دەستی پێکردبوو لە چوارچێوەی شاڵاوەکانی ئەنفال و راگواستنی خەڵکی گوندەکانی کوردستان بۆ ئۆردوگا زۆرەملێکان کە حکوومەت لە نزیک شارەکان دروستی کردبوو.
ئێستا کاتی ئەوەیە دووربکەوینەوە لە دروشم، هەنگاوی کرداری بنێن بۆ ئاوەدانکردنەوە و خزمەتکردنی زیاتر و قەرەبووکردنەوەی قوربانیان و ساڕێژکردنی برینەکانیان، تاوەکو ئێستا ئاسەوار و کاریگەرییە خراپەکانی بەسەر خەڵک و خاکی شارەکەوە ماوە، هەڵەبجە بۆ ئێمە سەربەرزی، گیانفیدایی، قوربانی و مەزڵومیەتی گەلەکەمانە.
هاوسۆزین و هاوخەمین لەگەڵ خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و قوربانیانی چەکی کیمیایی، نەمری و سەربەرزی بۆ رۆحی پاكی شەهیدانی هەڵەبجە و سەرجەم شەهیدانی رێگە رزگاریی گەلی كوردستان...
باڵیۆز د. محەمەد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
١٦ی ٣ی ٢٠٢٦
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
بەرهەمە چاپکراوەکانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەشدارە لە 78 هەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێبی فرانکفۆرت
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی نۆیەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکاتەوە
هەواڵ
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە شاندێکی ئەکادیمی، بیرمەند و سیاسیی میسری دەکات
هەواڵ
له ماڵی جهواهیری... دامهزراوهی سهرۆك جهلال تاڵهبانی پهیوهندیی مێژوویی سەرۆک مام جەلال و گهورهشاعیری عهرهب بە بیر دێنێتهوه
هەواڵ
بەشی ئەرشیفی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە دروستکردنی رایەڵەیەکی فراوان ئەرشیفی ژیان و خەباتی سەرۆک مام جەلال کۆدەکاتەوە
هەواڵ
یەکەم ژمارەی گۆڤاری (تێکۆشەر) بڵاوکرایە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved