"فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی" لە جیاتی "فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی"دەبێت

2026-03-18
باڵیۆز د. محەمەد سابیر: لە ١٩ی ئادارەوە ناوی"فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی" لە جیاتی "فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی"دەبێت

باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی رایگەیاند لە ١٩ی ئادارەوە ناوی"فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی" لە جیاتی "فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی"دەبێت و ئەم ناو گۆڕینە بەشێوەیەکی یاسایی و فەرمی دەبێت.

سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی وتی: "گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی لەسەر داوا و پێشنیازی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بووە".


باڵیۆز د. محەمەد سابیر وتیشی:" ١٩ی ئادار بە فەرمی ناوی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی لە فڕۆکەخانەکە هەڵدەواسرێت بەم لۆگۆ نوێیەوە، ناوی نوێ لە سەرجەم نووسراوە فەرمییەکان، نەخشە، گەشتە ئاسمانییەکان و بەڵگەنامە پەسەندکراوە پەیوەندیدارەکاندا جێگیر دەکرێت."

سەرۆکی دامەزراوەکە روونیشی کردەوە"ئەم رێکارە لە چوارچێوەی ئەو نوێکارییە فەرمییانەدایە لە کەرتی فڕۆکەوانیی شارستانیی عێراقدا پەسەند کراون چوارچێوەیەکی یاسایی و فەرمی وەرگرتووە".
هاوپێچ لۆگۆی نوێ فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2026 . PJT Foundation. All right reserved