پیرۆزبایی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز

2026-03-19

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و سەرجەم موسڵمانانی کوردستان، عیراق و جیهان دەکەین.

داواکارین لە خوای گەورە نوێژ و رۆژوی مانگی رەمەزانی پیرۆزی هەموولایەکی 
قبوڵکردبێت و ئەم جەژنەش ببێتە هۆی خێر و خۆشی و خۆشگوزەرانی بۆ کوردستان، تێپەڕاندنی دابینکردنی ئارامی و ئاسایش بۆ وڵاتەکەمان و بەرەو داهاتوویەكی گەشتر هەنگاوبنێین.

پێویستە لەم بۆنە پیرۆزەدا لایەنە سیاسییەکان بەو گیانە هەڵسوکەوت بکەن دەست بخەنە ناو دەستی یەک بۆ گەیشتن بەتێگەیشتن و رێككەوتن و زاڵبوون بەسەر ئەو نائارامییەی وڵاتەکەمانی گرتووەتەوە بۆ خزمەتی زیاتری وڵات و نیشتمان و رەوینەوەی تەمی ئاشوب و لێکترازان لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا.

جەژنی هەمووان پیرۆزبێت هەر لە جەژندابن.

            باڵیۆز د. محەمەد سابیر
     سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2026 . PJT Foundation. All right reserved