دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی سوپاس و پێزانین دەبخشێتە بەڕێوەبەرى گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی بە وەکالەت

2026-03-31

رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٣١ی ئاداری ٢٠٢٦ شاندێکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی سەردانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی-یان کرد و سوپاس و پێزانینی دامەزراوەکەیان پێشکەش کردن.

لە دیدارێکدا شاندی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد پێبەخشینی ئەم سوپاس و پێزانەی بەبۆنەی هەنگاوەکانی تەواوکردنی رێکاری گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەکە بوو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا بەڕێوەبەرى گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی بە وەکالەت سوپاسی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کرد لە بەرانبەر دەستپێشخەری بۆ گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی.

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2026 . PJT Foundation. All right reserved