سەرۆک کۆمار له سەر مەزاری مام جەلال پەیمانەکەی نوێ دەکاتەوه و جەخت لە بەردەوامبوون لەسەر ڕێبازی سەرۆکی کۆچکردوو و چەسپاندنی یەکێتی عێراق دەکاتەوە

2026-04-13

ئەمڕۆ دووشەممە، ١٣ی نیسانی ٢٠٢٦،  له سەردانێکدا که هەڵگری پەیامێکی نیشتمانی قوڵ بوو، بەڕێز سەرۆک کۆماری عێراق نزار ئامیدی سەردانی مەزاری سەرۆکی کۆچکردوو، مام جەلالی کرد و   باڵیۆز د. محەممەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و یوسف زۆزانی، جێگری سەرۆکی دامەزراوە هاوڕێ لەگەڵ شاندێکی دامەزراوە پێشوازییان لێکرد.

ئەم سەردانە جەختکردنەوەیەک بوو لە پێگەی مێژوویی و نیشتمانی سەرۆکی کۆچکردوو  سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەو پێیەی که یەکێکە له دیارترین ڕەمزەکانی عێراقی هاوچەرخ و خاوەنی ڕۆڵی جەوهەری بووه له چەسپاندنی گفتوگۆی نیشتمانی و بەهێزکردنی ژیانی هاوبەشی ئاشتیانە لە نێوان پێکهاتەکانی گەلی عێراقدا.

هەروەها ئەم سەردانە  یەکەمین سەردانی سەرۆک کۆمارە بۆ مەزاری مام جەلال ڕاستەوخۆ لە دوای دەست بەکاربوونییەوە ، کە ئەمەش پیشاندەری دڵسۆزییەتی بۆ بیروباوەڕی سەرۆکی کۆچکردوو جەلال تاڵەبانی و گرنگیدانی به ڕێبازە نیشتمانییەکەی. ئەمە پەیامێکی ڕوونه که جەخت لە پابەندبوون بەو بنەمایانه دەکاتەوە که سەرۆکی کۆچکردوو دایناوه، به تایبەت لەم قۆناغەدا که پێویستی به یەکڕیزی و  پەرەپێدانی سەقامگیری هەیە.

هەروەها ئەم سەردانە  گوزارشتە لە پابەندبوونی سەرکردایەتی ئێستا به شوێنکەوتنی ڕێبازی سەرۆکی کۆچکردوو جەلال تاڵەبانی و وەرگرتنی ئیلهام له ئەزموونی ئەو له بەڕێوەبردنی قەیرانەکان و دروستکردنی پردی متمانە له نێوان هێزه جیاوازه سیاسییەکاندا ، به شێوەیەک که خزمەتی یەکێتی عێراق بکات و هەنگاونانی بەرەو ئاشتی و گەشەپێدان بەهێزتر بکات.

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2026 . PJT Foundation. All right reserved