کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بۆ لای سەرۆک کۆمار: پیرۆزبایی بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستەکەی و گفتوگۆکردن لەسەر ئاسۆی هاوکاری هاوبەش
2026-04-17
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٦، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، باڵیۆز د. محەمەد سابیر و شاندی یاوەری، سەردانی سەرۆک کۆمار نزار ئامێدییان کرد لە کۆشکی بەغداد. لەمیانەی سەردانەکەدا پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی بەڕێز نزار ئامێدی کرا بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار و لەهەمان کاتدا گفتوگۆ لەسەر چەند دۆسیەیەک کرا کە جێی بایەخی هەردوولا بوو.
لە میانەی دیدارەکەدا، سەرۆکی دامەزراوە و شاندی یاوەری پیرۆزبایی گەرمیان ئاراستەی سەرۆک کۆمار کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست لە جێبەجێکردنی ئەرکە نیشتمانییەکاندا.
هەروەها گفتوگۆ لەسەر چالاکییەکانی دامەزراوە و پرۆگرامەکانی ئایندە و ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوکاری بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگا و بەشداریکردن لە چەسپاندنی بەهای یەکێتی و برایەتی لە نێوان گەلی عێراق کرا.
لە لای خۆیەوە، سەرۆک کۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەم سەردانە دەربڕی و سیاسەت و خەباتی سەرۆکی کۆچکردوو مام جەلال تاڵەبانی و ڕۆڵی بەرچاوی لە چەسپاندنی بناغەکانی پرۆسەی دیموکراسی و بەهێزکردنی یەکگرتوویی نیشتیمانی هێنایەوە یاد.
بەڕێز سەرۆک کۆمار جەختیشی لەسەر گرنگی ئەو ڕۆڵە کردەوە کە دامەزراوە لە ڕێگەی پرۆگرام و دەستپێشخەرییە پاڵپشتەکانی بۆ پێکەوەژیانی ئاشتیانە دەیبینێت.
لە کۆتایی دیدارەکەدا، هەردوولا جەختیان لە پێویستی بەردەوامی کارکردنی هاوبەش و بەهێزکردنی ڕێگاکانی پەیوەندی و هاوئاهەنگی کردەوە، بە شێوەیەک کە پشتیوانی لە سەقامگیری نیشتیمانی بکات و خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات بکات.
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
"سەرۆک مام جەلال هەمیشە پاڵپشتی نووسەران و هونەرمەندان بوو"
هەواڵ
سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی تاوتوێی ئامادەکارییەکان بۆ یادی نۆیەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک مام جەلال دەکات
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و زانکۆی مەئموون هاوبەشییەکی ئەکادیمی و راهێنان دادەمەزرێنن و ئامادەکاری دەکەن بۆ واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە هاوبەشی لەگەڵ یونسکۆ هەنگاو بەرەو رێکخستنی فەزای دیجیتاڵی بۆ هۆشیاری لە عێراق دەنێن
هەواڵ
پرسەنامەیەک لە دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی-یەوە بۆ بەڕێز رەفعەت عەبدوڵڵا
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لەگەڵ تۆڕی میدیایی عێراق تاوتوێی دەسپێکردنی هاوکارییەکی هاوبەش و مەشقپێکردنی دەرچووانی خوێندنی باڵا دەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved