کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ دامەزراوەی ئای تۆک واژۆ دەکات
2026-05-19
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ دامەزراوەی ئای تۆک واژۆ دەکات
رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٨ی ئایاری ٢٠٢٦، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، باڵیۆز د. محەممەد سابیر و شاندێکی یاوەری، سەردانی دامەزراوەی ئای تۆک-یان کرد لە شاری سلێمانی. شاندەکە لەلایەن بەرێز داستان تۆفیق خدر، بەڕێوەبەری ئای تۆک و ستافی دامەزراوەکە پێشوازییان لێکرا.
لە میانەی سەردانەکەدا گفتوگۆ لەسەر هەماهەنگیی ستراتیژی بۆ پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و کارکردن لەسەر پرۆژە کەلتووری و دیپلۆماسییەکان کرا.
هەروەها باس لە بوونیادنانی چوارچیوەیەکی گشتی کرا بۆ هەماھەنگی لەنێوان دامەزراوەی سەرۆک سەرۆک جەلال تاڵەبانی و ئای تۆک بۆ کارکردنی هاوبەش لەسەر پرۆژە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکان، ئامانج لێیان بەهێزکردنی رۆڵی گەنجانە لە بوارەکانی دیپلۆماسی، کەلتوور و سەرکردایەتیدا.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا یادداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوو دامەزراوەدا واژۆ کرا. باڵیۆز د. محەممەد سابیر ئەم یاداشتنامەیەی بەرز نرخاند و جەختی لەوە کردەوە ئاوێنەی ویستێکی هاوبەشە بۆ بەهێزکردنی تواناکانی گەنجان و پاراستنی ڕێبازی سەرۆک مام جەلال لەڕێگەی دەستپێشخەرییە پەروەردەیی و کەلتوورییە کاریگەرەکانەوە.
بەڕێوەبەری ئای تۆک لای خۆیەوە سوپاسی سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کرد و دووپاتی کردەوە کە دامەزراوەی ئای تۆک پابەندە بە پەیوەندیی توندوتۆڵ و کاری هاوبەشی رژد لەگەڵ دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی-دا بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی هاوبەش لەپێناو ئامادەکردنی گەنجان بۆ رۆڵی سەکردایەتی لەسەر ئاستی نیشتمانی و نێوەدەوڵەتیدا.
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
بەرهەمە چاپکراوەکانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەشدارە لە 78 هەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێبی فرانکفۆرت
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی نۆیەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکاتەوە
هەواڵ
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە شاندێکی ئەکادیمی، بیرمەند و سیاسیی میسری دەکات
هەواڵ
له ماڵی جهواهیری... دامهزراوهی سهرۆك جهلال تاڵهبانی پهیوهندیی مێژوویی سەرۆک مام جەلال و گهورهشاعیری عهرهب بە بیر دێنێتهوه
هەواڵ
بەشی ئەرشیفی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە دروستکردنی رایەڵەیەکی فراوان ئەرشیفی ژیان و خەباتی سەرۆک مام جەلال کۆدەکاتەوە
هەواڵ
یەکەم ژمارەی گۆڤاری (تێکۆشەر) بڵاوکرایە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved