سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی سەردانی قوتابخانەی دانیاڵ میتەران دەکات و لەگەڵ كۆنسووڵی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

2026-06-08


رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزاروەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و جێگری سەرۆکی دامەزراوەکە و وەفدی یاوەری سەردانی قوتابخانەی دانیاڵ میتەران_یان کرد و لەلایەن د. سەنگەر سەرچڵ جەلال بەڕێوەبەری قوتابخانەکەوە پێشوازی کران.

لە دیدارێکدا پرۆسەی خوێندن لە قوتابخانەکە تاوتوێ کرا و گفتوگۆکرا لەسەر پەرەپێدانی هاوبەشی ستراتیجیی لەنێوان هەردوو لادا و ئاسانکاریکردن بۆ رێکخستنی میکانیزمی هاوکاریی بەردەوام و درێژخایەن، هەروەها پشتگیریکردن لە پەرەپێدانی پرۆژە و چالاکییە هاوبەشەکان کرا.
 
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا تیشکخرایە سەر ئەو پرۆژانەی تایبەتبوون بە خوێندن بۆ بواری منداڵان و دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆیان.

 لەو چوارچێوەیەدا شاندی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی چاویان کەوت بە بەڕێز یان برێم، كۆنسووڵی گشتیی فەرەنسا و باس لە چۆنییەتی کاری پێکەوەیی بۆ زیاتر خزمەتکردنی کەرتی پەروەردە و دروستکردنی ئاڵوگۆڕی کەلتووری لەنێوان فەرەنسا و کوردستان کرا.

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2026 . PJT Foundation. All right reserved