کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بۆ بەهێزکردنی پەیامە نیشتمانی و مرۆییەکان نووسینگەی خوێ لە بەغدا دەکاتەوە
2026-06-16
بەغدا – لە هەنگاوێکدا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە نیشتمانییەکان و فراوانکردنی چالاکییە کەلتووری و فکرییەکانی، دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە فەرمی نووسینگەیەکی نوێی لە پایتەختی عێراق، بەغدا، کردەوە.
رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ بەسەرپەرشتی باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و بە ئامادەبوونی بەڕێز یەحیا غازی، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی کۆماری عیراق لە رێوڕەسمێکدا بە بەشداریی ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی، حزبی، ئەندامانی پەرلەمانی عیراق، نووسەر و ڕۆشنبیران و نوێنەرانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان دامەزراوەکە نووسینگەی خۆی کردەووە.
ئامانج لە کردنەوەی ئەم نووسینگەیە بریتییە لە بەهێزکردنی گفتوگۆ و هاوکاریی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی عێراق و پشتگیری لە چالاکییە کەلتووری، فکری و توێژینەوەییەکانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە هەموو شارەکانی عێراق.
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی جەختی کردەوە کردنەوەی ئەم نووسینگەیە لە بەغدا هەنگاوێکی گرنگە بۆ نزیککردنەوەی دید و بۆچوونەکان و بڵاوکردنەوەی بەهاکانی ئاشتی، هاوپێکەوەژیان و گفتوگۆی نیشتمانی کە سەرۆک مام جەلال خەباتی بۆ دەکرد.
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
بەرهەمە چاپکراوەکانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەشدارە لە 78 هەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێبی فرانکفۆرت
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی نۆیەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکاتەوە
هەواڵ
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە شاندێکی ئەکادیمی، بیرمەند و سیاسیی میسری دەکات
هەواڵ
له ماڵی جهواهیری... دامهزراوهی سهرۆك جهلال تاڵهبانی پهیوهندیی مێژوویی سەرۆک مام جەلال و گهورهشاعیری عهرهب بە بیر دێنێتهوه
هەواڵ
بەشی ئەرشیفی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە دروستکردنی رایەڵەیەکی فراوان ئەرشیفی ژیان و خەباتی سەرۆک مام جەلال کۆدەکاتەوە
هەواڵ
یەکەم ژمارەی گۆڤاری (تێکۆشەر) بڵاوکرایە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved