کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
سەرۆک کۆماری عێراق بەشداری لە کردنەوەی نووسینگەی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە شاری بەغدا دەکات
2026-06-16
رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ بەڕێز نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عێراق بە یاوەری د. خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق لە شاری بەغدا بەشداری لە کردنەوەی نووسینگەی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کرد.
باڵیۆز، د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی سوپاسی سەرۆک کۆماری کرد لە پای بەشداربوونی لە کردنەوەی نووسینگەی دامەزراوەکە لە شاری بەغدا.
لە دیدارێکدا باس لە چالاکیی و بەرنامەکانی لەبوارەکانی کلتووری و کۆمەڵایەتی و مرۆییەکانی دامەزراوەکە کرا، هاوکات ئاسۆکانی هاوکاری بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو دەستپێشخەرییانە کە خزمەت بەهاووڵاتیان دەکەن تاوتوێ کران، کە بەشدارن لەبەهێزکردنی بەهاکانی پێکەوەژیان و یەکڕیزی لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی عێراقیدا.
لە بشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەدا کە دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی نوێنەرایەتیی درێژکراوەی میراتێکی نیشتمانیی سەرۆک مام جەلال دەکات کە جێ پەنجەی بەرچاوی لەسەر ژیانی سیاسیی عێراق بەجێهێشتووە، جەختیشی لە گرنگی بەردەوامی هەوڵەکان کردەوە کە پەرە بە کلتووری دیالۆگ و لێکتێگەیشتن و پشتیوانی لەچۆنیەتی سەقامگیری و هاوبەشی نیشتمانی دەکات.
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دووپاتیشی کردەوە ئەو پرەنسیب و دیدگایانەی سەرۆک مام جەلال باوەڕی پێیان هەبوو، وەک چرایەکی رێنمایی دەمێننەوە بۆمان لەبەرنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکان و نزیککردنەوەی بیرۆکەکانی نێوان هێزە سیاسییەکان و یەکخستنی هەوڵەکان، بەشێوەیەک کەخزمەت بە بەرژەوەندییەکانی وڵات بکات.
باڵیۆز د. محەمەد سابیر جەختی لەپابەندبوونی بەردەوامی دامەزراوەکە کردەوە بۆ پاراستنی و کۆکردنەوی ئەرشیفی سەرۆک مام جەلال، جگە لە جێبەجێکردنی بەرنامە و دەستپێشخەرییەکانی بەئامانجی خزمەتکردنی کۆمەڵگە و پاڵپشتیکردنی
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
بەرهەمە چاپکراوەکانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەشدارە لە 78 هەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێبی فرانکفۆرت
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی نۆیەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکاتەوە
هەواڵ
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە شاندێکی ئەکادیمی، بیرمەند و سیاسیی میسری دەکات
هەواڵ
له ماڵی جهواهیری... دامهزراوهی سهرۆك جهلال تاڵهبانی پهیوهندیی مێژوویی سەرۆک مام جەلال و گهورهشاعیری عهرهب بە بیر دێنێتهوه
هەواڵ
بەشی ئەرشیفی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە دروستکردنی رایەڵەیەکی فراوان ئەرشیفی ژیان و خەباتی سەرۆک مام جەلال کۆدەکاتەوە
هەواڵ
یەکەم ژمارەی گۆڤاری (تێکۆشەر) بڵاوکرایە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved