ئەعرەجی: مام جەلال خاوەنی مێژویەکی مەزنە و یەکێکە لە کۆڵەکەکانی بزووتنەوەی نیشتمانی

2026-06-18
ئەعرەجی: مام جەلال خاوەنی مێژویەکی مەزنە و یەکێکە لە کۆڵەکەکانی بزووتنەوەی نیشتمانی
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکات

قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق دەڵێت: "مام جەلال خاوەنی مێژویەکی مەزنە و یەکێکە لە کۆڵەکەکانی بزووتنەوەی نیشتمانی" هەروەها دەشڵێت: "سەرۆك مام جەلال سەركردەیەكی مەزنی عیراق و كۆكەرەوەی هەموو لایەنەكان بوو" باس لەوە دەکات:  "شاری سلێمانیش خاوەن مێژوویەكی پڕ لە بەرەنگاری دژ بە دیكتاتۆرییەتە" ئەعرەجی "باس لەوەش دەکات: "ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆك بافڵ بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێكی ئەمنی كۆدەبنەوە".

رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عیراق،  سەردانی سلێمانی و مەزاری سەرۆك مام جەلال-ی كردو لەدەفتەری یاداشتەكانی مەزاری سەرۆك مام جەلال-دا نووسی: "بەوپەڕی شانازییەوە، سەردانی مەزاری "مام جەلال"مان كرد، كە خاوەنی مێژویەكی مەزنە و یەكێكە لەكۆڵەكەكانی بزوتنەوەی نیشتمانی".

ئەوەشی نووسی: "مام جەلال هەوڵێكی گەورەیدا بۆ بەرزڕاگرتنی ناوی عیراق لە كۆڕ و كۆبوونەوە نێودەوڵەتییەكاندا".

دواتریش لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا قاسم ئەعرەجی وتی: "سلێمانی شارێكی ئازیز و بەنرخە لامان و مێژویەكی پڕ لەبەرەنگاربوونەوەی دژ بە دیكتاتۆرییەتی هەیە".


"مام جەلال سەركردەیەكی گەورەبوو، دژی ستەم و دیكتاتۆرییەت خەباتی دەكرد و دوای ساڵی 2003 ش كاتێك بوو بە سەرۆك كۆماری عیراق، هەوڵی زۆریدا بۆ ئەوەی ناوبانگی عیراق بەرزبكاتەوەو پێگەی نێودەوڵەتی و هەرێمی وڵاتەكە بپارێزێت".
دەقی نووسینەکەی قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق لە تیانووسی سەر مەزاری سەرۆک مام جەلال: "بەوپەڕی شانازییەوە، سەردانی مەزاری"مام جەلال"مان کرد، کە خاوەنی مێژویەکی مەزنە و یەکێکە لە کۆڵەکەکانی بزوتنەوەی نیشتمانی، مام جەلال هەوڵێکی گەورەیدا بۆ بەرزڕاگرتنی ناوی عیراق لە کۆڕ و کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکان".

 

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2026 . PJT Foundation. All right reserved