ناوەندی ئەکادیمیی توێژینەوەی نیشتمانیی ACNS لە شاری سلێمانی ناسێندرا

2026-06-30


رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ بەڕێز یوسف زۆزانی، جێگری سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە شاری سلێمانی - هۆڵی نالی- هۆتێل ڕامادا بەشداریکرد لە رێوڕەسمی ناساندنی ناوەندی ئەکادیمیی توێژینەوەی نیشتمانی ACNS.

جێگری سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی ناساندنی  ناوەندی ئەکادیمیی توێژینەوەی نیشتمانی ACNS کرد.

بەڕێز یوسف زۆزانی پاڵپشتی و هاوکاریی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بۆ ناوەندی ئەکادیمیی توێژینەوەی نیشتمانی ACNS دەربڕی.

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2026 . PJT Foundation. All right reserved