وەسیەتنامەکەی شەریف پاشا دۆزرایەوە

2026-07-05



رۆژی شەممە ریکەوتی ٤ی تەمووزی ٢٠٢٦ لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا مەڵبەندی کوردیی ڤیەننا بە هاوکاریی ئەکادیمیای بەدرخان بۆ توێژینەوەی رۆژنامەوانی و کەلتور، سومپۆزیۆمێک بەناونیشانی(جەنەڕاڵ شەریف پاشا -  1865 - 1951 لەنێوان کاری دیبلۆماسیی و خەونی دەوڵەتی کوردستان) بە ئامادەبوونی زۆرێک لە میوانان و رەوەندی کوردیی کە هەندێکیان لەڕێگەیەکی دوورەوە هاتبوون  ئەنجامدرا .

سەرەتا لەلایەن دانا شەدەڵە، هاوسەرۆکی مەڵبەندی کوردیی لە ڤیەننا بەخێرهاتنی میوانانی کرد و کورتەیەک لە کار و چالاکییەکانی مەڵبەندی کوردیی لە ڤیەننا کرد و لەهەمانکاتیشدا تیشکی خستە سەر خەبات و کارە دیبلۆماسییەکانی جەنەڕاڵ شەریف پاشای خەندان 1865 - 1951 .

هەر لە درێژەی سیمینارەکە کە تایبەت بوو بە شەریف پاشا، هەریەک لە حەمید ئەبوبەکر بەدرخان، بەرپرسی ئەکادیمیای بەدرخان بۆ توێژینەوەی رۆژنامەوانی و کەلتور،

باسی ژیان و خەبات و دەردەسەرییەکانی شەریف پاشای کرد، کە چۆن ژیاوە

و کارە دیلۆماسییەکان بەشێوەیەکی کارامە بەڕێوەبردووە و چۆن رۆژنامەی مەشروتیەتی بە زمانی توکی و فەڕەنسیی دەرکردووە ، لە پاشان باسی پڕۆژەی ساڵی ئایندەیکرد، کە چۆن بتواندرێت هەژدەیەمین فێستیڤاڵی تێودەوڵەتیی بەدرخان کە بڕیارە لە نەورۆزی 2027 بەهاوکاری مەڵبەندی کوردیی  ڤیەننا و چەندین رێکخراوی دیکە لە نەمسا، بەتایبەتی لە وڵاتە ئەڵمانی زمانەکاندا ( نەمسا، ئەڵمانیا، سویسڕا و لۆکسمبۆرگ...) .
هەر لە درێژەی  سومپۆزیۆمی شەریف پاشا، نووسەر و لێکۆڵیار ، ئەڤین چیچەک کە لە سویسڕا هاتبوو، بە درێژی قسەی لەسەر ئەو بەڵگەنامانە کرد کە چۆن ویستویانە دژ بە شەریف پاشا بەکاربهێنن ،بەتایبەتی لەلایەن وڵاتانی بەریتانیا و فەرەنسا و تورکیای ئەوکات. تیشکیشی خستە سەر کارە رۆژنامەوانییەکانی شەریف پاشا لە ساڵانی 1908 بۆ 1914 .
لەپاشان بەرپرسی ڕێکخراوی شەریف پاشای نێودەوڵەتی، جوامێر بەختیار مستەفا ،  کە بارەگاکەی لە بەریتانیا و سویسرایە، باسی وەفاتنامەکەی شەریف پاشای خەندانی کرد کە لە فێستیڤاڵی حەڤدەیەمینی نێودەوڵەتیی بەدرخان لە ئیتاڵیا دۆزارایەوە و ئەو گفتوگۆیانەی یەکلایکردەوە، ئاخۆ شەریف پاشا گۆڕەکەی لە قاهیرەیە یان لە ئیتاڵیایە ، چونکە بە پێی وەفاتنامەکە و شاهیدەکان، گۆڕی شەریف پاشا ئێستا لە کەتەنزاڕۆی ئیتاڵیایە، هەرلە درێژەی قسەکانی موژدەی ئەوەی راگەیاند لە وەسیەتنامەی جەنەڕاڵ شەریف پاشای خەندانی راگەیاند کە دۆزیویەتەوە و لەو ڕۆژانە دەچینە ڕۆما و وەریدەگرین و بۆ ڕای گشتی بڵاویدەکەینەوە و دەربارەی چۆنیەتی تێرۆرکردنی شەریف پاشا لەلایەن بە کرێگیراوێک بەناوی عەلی جواد کرد.

هەروەها عەلی ڕەزا گوێکتاش، هاوسەرۆکی مەڵبەندی کوردیی لە ڤیەننا لە چەندین لایەنی دیکەی سیمینارە بەشداریکرد وباسی لەو کتێبەکەی خۆیکرد کە بە زمانی ئەڵمانی نووسیویەتی  .

شایانی گوتنە چەندین نووسەر، ڕوناکبیر، هونەرمەندی شێوەکار، چالاکوانی بواری ماس میدیا و بوارەکانی دیکە ئامادەی کۆڕەکە بوون .

پاش تەواوبوونی سیمینارەکە لەلایەن چەندین میوانەوە پرسیار ئاراستەی کۆڕگێڕەکان کرا و وەڵامدرانەوە .
هەروەها هەر لەو دیدارەدا هەڤاڵ خەجۆ، ژنە سیاسەتوان و خەباتکاری کورد کە ئامادەی ئەو کۆڕە بوو ، سەرەڕای دەستخۆشیی لە جۆرە کۆڕ و کۆبوونەوانە کرد و  پەسنی ئەوەی کرد، کە دەتواندرێت لە ڕێگای لۆبی  کەلتوری کاری زۆر باش ئەنجامبدرێت .
بۆ بیرهێناوە لەلایەن شاعیری هەستناسک ناسک حەمە غەریب چەندین شیعری پێشکەش بە میوانان کرد .
تێبینی: نیشاندانی فیلمی دیکۆمێنتاری شەریف پاشای خەندان، کە بەرهەمی ئەکادیمیای بەدرخان بۆ توێژینەوەی رۆژنامەوانی کەلتور و مەڵبەندی کوردیی ڤیەننا 2026، لەلایەن هونەرمەندی دەستڕەنگین و دەرهێنەری ئەو کارە نەژاد نەجم ئەنجامدرابوو .
هەرچەندە بە هۆکاری تەکنیکی نێو هۆڵەکە بۆماوەی یەک کاتژمێر کارەکانی دواخستین و سوپاسی ئۆقرەیی و دڵگەورەیی میوانانمان کرد .
*ڕاگەیاندنی مەڵبەندی کوردیی لە ڤیەننا

 

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2026 . PJT Foundation. All right reserved