کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و یونسکۆ تاوتوێی ڕاگەیاندنی بەرنامەیەکی کاری هاوبەش دەکەن بۆ جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی ڕاهێنان لە عێراقدا
2026-07-12
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە بەغداد کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ دکتۆر زیا سابت ئەلسەرای، بەرپرسی کەرتی پەیوەندی و زانیاری لە نووسینگەی یونسکۆ لە عێراق ئەنجامدا بە مەبەستی تاوتوێکردنی ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوکاری دامەزراوەیی و ڕاگەیاندنی بەرنامەیەکی کاری هاوبەش لە بوارەکانی پەروەردە، ڕاگەیاندن، ڕۆشنبیری و بەهێزکردنی تواناکانی گەنجان.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر ئامادەکردنی پلانێکی کازی هاوبەش کە زنجیرەیەک بەرنامە، وۆرکشۆپی ڕاهێنان و سیمیناری پسپۆڕی لەخۆدەگرێت. شایەنی باسە کە خوێندکاران، گەنجان، ڕاگەیاندنکاران و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە بەغداد و سلێمانی لەم چالاکییانەدا بەشدار دەبن بە شێوازێک کە لەگەڵ ئەولەویەتەکانی ڕێکخراوی یونسکۆ و پەیامی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی-دا بگونجێت لە پاڵپشتیکردنی گەشەپێدانی مرۆیی و بونیاتنانی تواناکاندا.
تەوەرەکانی ڕێککەوتنەکە ئەمانە لەخۆدەگرن: بەکارهێنانی بەرپرسیارانە و ئەخلاقییانەی ژیریی دەستکرد، پەروەردەی ڕاگەیاندن و زانیاری و بەرەنگاربوونەوەی چەواشەکاری میدیایی، ئاسایشی دیجیتاڵی و خۆپاراستن لە هەڕەشەی ئەلیکترۆنی، پاراستنی ژینگە و گۆڕانی کەشوهەوا، بونیاتنانی ئاشتی و پەرەپێدانی کەلتوری پێکەوەژیان، بەهێزکردنی گەنجان و پەرەپێدانی کارامەیی سەرکردایەتی، پاراستنی شوێنەوار و کەلەپوور، چەسپاندنی بنەماکانی هاوڵاتێتی دیجیتاڵی، لەگەڵ پەرەپێدانی کارامەییەکانی پەیوەندیکردن، ڕاگەیاندن و دروستکردنی ناوەڕۆکی دیجیتاڵیی ئامانجدار.
هەردوولا جەختیان کردەوە کە ئەم هاوبەشییە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو جێبەجێکردنی بەرنامەی جۆری و بەردەوام کە کاریگەر دەبێت لە بەرزکردنەوەی هۆشیاری کۆمەڵایەتی، بونیاتنانی تواناکانی گەنجان، و چەسپاندنی بەهاکانی گفتوگۆ، داهێنان و گەشەپێدان، بە شێوازێک کە خزمەت بە کۆمەڵگە بکات و هاوتەریب بێت لەگەڵ گۆڕانکارییە مەعریفی و تەکنەلۆژییە جیهانییەکاندا.
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
بەرهەمە چاپکراوەکانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەشدارە لە 78 هەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێبی فرانکفۆرت
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی نۆیەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکاتەوە
هەواڵ
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە شاندێکی ئەکادیمی، بیرمەند و سیاسیی میسری دەکات
هەواڵ
له ماڵی جهواهیری... دامهزراوهی سهرۆك جهلال تاڵهبانی پهیوهندیی مێژوویی سەرۆک مام جەلال و گهورهشاعیری عهرهب بە بیر دێنێتهوه
هەواڵ
بەشی ئەرشیفی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە دروستکردنی رایەڵەیەکی فراوان ئەرشیفی ژیان و خەباتی سەرۆک مام جەلال کۆدەکاتەوە
هەواڵ
یەکەم ژمارەی گۆڤاری (تێکۆشەر) بڵاوکرایە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved