کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لەگەڵ سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال لە بەغداد ئاسۆکانی هاریکاری و پاڵپشتیکردنی پڕۆژەکانی دامەزراوەکە تاوتوێ دەکەن
2026-07-12
شاندێکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی سەردانی نووسینگەی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلالیان کرد لە بەغداد و لەوێ لەگەڵ بەڕێز دانا ئەسعەد، نوێنەری سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال لە بەغداد کۆبوونەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەش کە خزمەت بە پەیامی نیشتمانی و مرۆیی دامەزراوەکە دەکات.
لە کاتی دیدارەکەدا، بەڕێز دانا ئەسعەد بەخێرهاتنی شاندی دامەزراوەکەی کرد و ئامادەیی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلالی دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە پاڵپشتی و پشتیوانییەک بۆ سەرخستنی بەرنامە و پڕۆژەکانی دامەزراوەکە لە بەغداد، ئەمەش لە سۆنگەی گرنگی ئەو ڕۆڵەی کە دامەزراوەکە دەیگێڕێت لە پاراستنی ڕێبازی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و چەسپاندنی بنەما و بەها نیشتمانی و مرۆییەکانی.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە ڕێبازی سەرۆک مام جەلال قوتابخانەیەکی ڕەسەنە لە دانایی، گفتوگۆ، پێکەوەژیان و داکۆکیکردن لە دەوڵەت و دامەزراوەکانی، جەختیشی کردەوە کە بەردەوامبوون لەسەر ئەم پەیامە لە ڕێگەی ئەو دەستپێشخەرییە زانستی، ڕۆشنبیری و مرۆییانەی کە دامەزراوەکە جێبەجێیان دەکات، بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانی هاوبەشە و پێویستی بە یەکخستن و تەواوکاریی هەوڵەکان هەیە.
لەلایەن خۆیەوە، شاندی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێزانینی خۆیان بۆ گەرمی پێشوازیکردنەکە و ئەو پاڵپشتییە دەربڕی کە سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال پیشانی داوە، جەختیشیان کردەوە لە پەرۆشی دامەزراوەکە بۆ فراوانکردنی هاوبەشییەکانی لەگەڵ دامەزراوە نیشتمانییەکاندا بە شێوازێک کە کاریگەر بێت لە جێبەجێکردنی بەرنامەی جۆری لە بوارەکانی پەروەردە، ڕۆشنبیری، گەنجان و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیدا و ئامادەیی و پەیامی دامەزراوەکە لە بەغدادی پایتەخت و سەرجەم پارێزگاکانی تری عێراقدا بەهێزتر بکات.
دیدارەکە بە جەختکردنەوە لەسەر بەردەوامی هەماهەنگی و هاوکاری هاوبەش کۆتایی هات، بە ئامانجی بەشداریکردن لە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژە و دەستپێشخەرییانەی کە خزمەت بە کۆمەڵگە دەکەن، ڕێباز و کەلەپووری نیشتمانی و مرۆیی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەپارێزن و دیدگای ئەو لە بونیاتنانی عێراقێکی چالاک لەسەر بنەمای گفتوگۆ، پێکەوەژیان و هاوبەشی نیشتمانی دەکەنە کردار.
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
بەرهەمە چاپکراوەکانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەشدارە لە 78 هەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێبی فرانکفۆرت
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی نۆیەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکاتەوە
هەواڵ
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە شاندێکی ئەکادیمی، بیرمەند و سیاسیی میسری دەکات
هەواڵ
له ماڵی جهواهیری... دامهزراوهی سهرۆك جهلال تاڵهبانی پهیوهندیی مێژوویی سەرۆک مام جەلال و گهورهشاعیری عهرهب بە بیر دێنێتهوه
هەواڵ
بەشی ئەرشیفی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە دروستکردنی رایەڵەیەکی فراوان ئەرشیفی ژیان و خەباتی سەرۆک مام جەلال کۆدەکاتەوە
هەواڵ
یەکەم ژمارەی گۆڤاری (تێکۆشەر) بڵاوکرایە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved