وەزیری ژینگە پاڵپشتی خۆی بۆ پڕۆژەکانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دووپات دەکاتەوە و دەستپێکردنی ڕێکارە مەیدانییەکانی بۆ پڕۆژەی "پارکی شەهیدان" لە سلێمانی ڕادەگەیەنێت

2026-07-13


لە چوارچێوەی بەهێزکردنی هاریکاری دامەزراوەیی و جێبەجێکردنی بەندەکانی یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئیمزاکراو لە نێوان دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و وەزارەتی ژینگەدا، شاندێکی دامەزراوەکە سەردانی جەنابی وەزیری ژینگە خاتوو سروە عبالواحیدیان کرد و لە میانی سەردانەکەدا میکانیزمەکانی کاری هاوبەش بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە ژینگەیییە خاوەن ڕەهەندە نیشتمانی و مرۆییەکان تاوتوێ کران.
لە کاتی دیدارەکەدا، جەنابی وەزیر پاڵپشتی تەواوی وەزارەتی ژینگەی بۆ پڕۆژەکانی دامەزراوەکە دووپاتکردەوە، بەتایبەت پڕۆژەی دروستکردنی ژینگەی  سروشتی "پارکی شەهیدان" لە پارێزگای سلێمانی، کە یەکێکە لە پڕۆژە ژینگەیی و نیشتمانییە پێشەنگەکان بە ئامانجی پاراستنی ژینگە و بەرزڕاگرتنی قوربانیدانەکانی شەهیدان.
هەروەها جەنابی وەزیر ڕەزامەندی وەزارەتی ڕاگەیاند لەسەر ناردنی تیمێکی تەکنیکی مەیدانی بۆ شوێنی دیاریکراو، بە مەبەستی تەواوکردنی پشکنین و ڕێکارە تەکنیکییە پێویستەکان وەک ئامادەکارییەک بۆ بەڕێوەچوونی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بەپێی پێوەرە ژینگەیییە پەسەندکراوەکان، ئەمەش ڕەنگدانەوەی هاوبەشیی کاریگەرە لە نێوان هەردوولادا بۆ خزمەتکردنی گەشەپێدانی بەردەوام و زیادکردنی ڕووبەرە سەوزەکان لە عێراقدا.

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2026 . PJT Foundation. All right reserved