کۆڕی ناساندن، بڵاوکردنەوە و پێبەخشینی کتێبی (مام جەلال هەوێنی ئاشتی لە سەقامگیریی سیاسی عێراقی دوای سەددام) بەڕێوەدەچێت

2026-07-26

رۆژی دووشەممە رێکەوتی٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٦ دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە هاوبەشی ساڵۆنی شەقامی جمهوری کۆڕی ناساندن، بڵاوکردنەوە و پێبەخشینی کتێبێکی (مام جەلال هەوێنی ئاشتی لە سەقامگیریی سیاسی عێراقی دوای سەددام) لەشاری کەرکوک بەڕێوەچوو، ئەم بەرهەمە توێژینەوەیەکی زانستییە کەلەلایەن پ. ی. د. رەنجدەر محەمەد عەزیز ئامادەکراوەو لەلایەن دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی-یەوە چاپکراوە.

سەرەتای کۆڕەکە رێژەن حەسەن، بەڕێوەەری ئەرشیفی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی وتەیەکی لە سەر کار و چالاکییەکانی دامەزراوە پێشکەشکرد، دواتر پ. ی. د. ڕەنجدەر محەمەد عەزیز، نووسەری کتێبەکە ئامانجی کتێبەکەی روونکردەوەو وردەکاری لەسەر چۆنێتی بەچاپگەیاندن و گرنگیی ناوەڕۆکی کتێبەکەی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو، هەروەها ستران عەبدوڵڵا، نووسەر و رۆژنامەنووس بە وردی تیشکی خستەسەر ناوەڕۆکی کتێبەکە و بەشێوەیکی هەمەلایەنە ئاماژەی بە گرنگی کرد.

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2026 . PJT Foundation. All right reserved