سیمیناری (کەرکوک لە نەخشەی کوردستان لە دیدی سەرۆک مام جەلال-ەوە) پێشکە دەکرێت
رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٣٠ی تەمووزی ٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی مێژوونووسان، ئەکادیمیست و نووسەران لە چوارچێوەی زنجیرە سیمینارەکانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە شاری سلێمانی لەسەر ڕەهەندە جیاوازەکانی ژیان و خەباتی سەرۆک مام جەلال، دامەزراەکە سیمینارێکی تایبەت بە (کەرکوک لە نەخشەی کوردستان لە دیدی سەرۆک مام جەلال-ەوە) لەلایەن توێژەر د. ڕۆستەم جەبار پێشکەش کرد.
لەم سیمینارەدا شیکردنەوەی توێژینەوەیەک بوو ئامانج لێ "ناساندنی كه‌ركوكه له دیدی سه‌رۆك مام جلال كه‌پانتایه‌كی جوگرافیی و مێژووی خۆی هه‌یه له كوردستاندا" و ئامانجێکی دیکەی توێژینەوەکە "شیكردنه‌وه‌ی جوگرافیای ڕامیاری بۆ هه‌موو ئه‌و تێڕوانین و بۆچوونه جوگرافیایانه ده‌كرێت كه باسی كوردستانی بوونی كه‌ركوك كراوه له‌مێژوودا".
بەشێکی دیکەی توێژینەوەکە "خستنه‌ڕووی نه‌خشه‌ی جوگرافی كه‌ركوك له نه‌خشه‌ی كوردستانی گه‌وره‌و هه‌رێمی كوردستان و دیاریكردنی سنووری كوردستان و رۆژئاوای كه‌ركوك و به‌رزایه‌كانی حه‌مرینه سنورێكی سروشتی و جیاكردنه‌وه‌ی كوردستانه له ده‌وڵه‌تی عێراق".
گرنگی خستنەڕووی ئەم توێژنەوەیە لە سێ خاڵدا بوو
یەکەم: ئه‌م توێژینه‌وه‌یه وه‌كو به‌ڵگه‌یه‌كی مێژوویی و جوگرافی گرنگه بۆ ناساندنی كه‌ركوك ده‌توانرێت سوودی لێوه‌رگیرێت بۆ ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی، هه‌روه‌ها ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن سوودی لێ وه‌رگرن وه‌كو به‌ڵگه‌یه‌كی مێژوویی، جوگرافی، ناساندن وكوردستانی بوونی كه‌ركوك.
دووەم: ئه‌م توێژینه‌وه ڕۆڵ و بیر‌و به‌رنامه‌ی مام جلال ده‌خاته‌ڕوو بۆ كوردستانی بوونی كه‌ركوك و تێڕوانین و دیدی مام جلال بۆ كه‌ركوك، كادران، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌توانن سوودی لێ وه‌رگرن.
سێیەم: به زمانی كوردی و به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی به‌ڵگه مێژووی و جوگرافیه‌كان ده‌خاته‌ڕوو بۆ كوردستانیبوونی كه‌ركوك، ده‌توانرێت وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی زانستی له توێژینه‌وه ڕامیاری، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی سوودی لێ وه‌رگیرێت له ناوه‌نده زانستی وئه‌كادیمیه‌كاند
لە پلانی توێژینه‌وه کەدا له یه‌ك به‌شێك كه چوار باس ده‌گرێته‌خۆ له‌باسی یه‌كه‌م كه‌ركوك له ڕوانگه‌ی مێژووی و جوگرافیه‌وه ده‌خرێته ڕوو، باسی دووه‌م ڕووبه‌ر، ژماره‌ی دانیشتوان و پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی كه‌ركوك له هه‌رێمی كوردستان و باسی سێیه‌م شیكردنه‌وه‌ی جوگرافی و مێژویی بۆ سه‌لماندنی كوردستانیبوونی كه‌ركوك له‌دیدی ماجلال-ه‌وه باسكراوه، باسی چواره‌م كاره‌كانی سه‌رۆك مام جلال بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و بووژاندنه‌وه‌ی كه‌ركوك باسكراوه.
بەشێوەیەکی زانستی ڕۆڵی سەرۆک مام جەلال لە بە دیهێنانی پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە شاری کەرکوک و بەرگریکرنی سەرۆک مام جەلال لە شاری کەرکوک وەک شارێکی کوردی، بەڵام شاری پێکەوەژیانی سەرجەم پێکهاتەکان خستەڕوو هەروەها باس لەباری دیمۆگرافیای کەرکوک و پێگەکەی وەک ناوەندیکی گرنگ و ستراتیژی لەناوچەکەدا کرا، دواتر ئامادەبووان بۆچوون و سەرنجەکانیان دەربارەی ئەم بابەتە گرنگ و هەنوکەییە خستەڕوو