کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی گرنگیی زانستەکانی بۆشایی ئاسمان و فڕۆکەوانی لە بوونیادنانی تواناکانی گەنجاندا لەگەڵ کاپتن فەريد لەفتە تاوتوێ دەکات
2026-08-09
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێشوازی کرد لە کاپتن فەريد لەفتە، دامەزرێنەری دامەزراوەی کاپتن فەريد لەفتە بۆ زانستەکانی بۆشایی ئاسمان و فڕۆکەوانی. سەردانەکە تیشکی خستە سەر گرنگیی زانستەکانی بۆشایی ئاسمان و فڕۆکەوانی و ڕۆڵیان لە بەهێزکردنی توێژینەوەی زانستی و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان، جگە لە خستنەڕووی ئاسۆکانی هاوکاری بۆ پشتیوانیکردنی دەستپێشخەرییە زانستییەکان.
لە کۆبوونەوەکەدا، بەڕێز، باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی جەختی کردەوە کە دامەزراوەکەیان گرنگییەکی زۆر بە پشتیوانی ئەو دەستپێشخەرییە زانستی و مەعریفیانە دەدات کە کاریگەرن بۆ تواناسازیی گەنجانی عێراق، ئەوەش لەسەر بنەمای باوەڕبوون بەوەی کە وەبەرهێنان لە زانست و داهێناندا کۆڵەکەیەکی سەرەکییە بۆ بەدیهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام.
جەنابی باڵیۆز ئاماژەی بەوەشدا کە زانستەکانی بۆشایی ئاسمان و فڕۆکەوانی لە بوارە ستراتیژییەکانن کە ئاسۆیەکی فراوان لەبەردم نەوەی گەنجدا دەکەنەوە بۆ داهێنان و توێژینەوەی زانستی، هەروەها ئامادەیی دامەزراوەکەی دەربڕی بۆ بەهێزکردنی هاوکاری لەگەڵ لایەنە نیشتمانییە پسپۆڕەکاندا بە شێوازێک کە خزمەت بە کاروانی پێشکەوتنی زانستی لە عێراقدا بكات.
شایەنی باسە کە کاپتن فەريد لەفتە یەکێکە لە کەسایەتییە دیارەکانی عێراق لە بواری فڕۆکەوانیدا؛ بڕوانامەی دبلۆمی لە فڕۆکەوانیی سەربازی لە مۆسکۆ و بڕوانامەی فڕۆکەوانیی مەدەنی لە ئەمریکا بەدەستهێناوە، هەروەها دە ژمارەی پێوانەیی لە کتێبی گینس-دا تۆمارکردووە. جگە لەوەش، وەک نوێنەری عێراق لە یەکەم نێردەی دپلۆماسیدا بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ڕووسیا بەشداربووە و یەکەم دامەزراوەی عێراقیی تایبەتمەند بە زانستەکانی بۆشایی ئاسمان و فڕۆکەوانی دامەزراندووە کە دامەزراوەیەکی پەسەندکراوە لەلایەن ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە و کاردەکات بۆ بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیریی زانستەکانی بۆشایی ئاسمان و فڕۆکەوانی و پشتیوانیکردنی تواناکانی نیشتمان لەم بوارەدا.
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
بەرهەمە چاپکراوەکانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەشدارە لە 78 هەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێبی فرانکفۆرت
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی نۆیەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکاتەوە
هەواڵ
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە شاندێکی ئەکادیمی، بیرمەند و سیاسیی میسری دەکات
هەواڵ
له ماڵی جهواهیری... دامهزراوهی سهرۆك جهلال تاڵهبانی پهیوهندیی مێژوویی سەرۆک مام جەلال و گهورهشاعیری عهرهب بە بیر دێنێتهوه
هەواڵ
بەشی ئەرشیفی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە دروستکردنی رایەڵەیەکی فراوان ئەرشیفی ژیان و خەباتی سەرۆک مام جەلال کۆدەکاتەوە
هەواڵ
یەکەم ژمارەی گۆڤاری (تێکۆشەر) بڵاوکرایە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved