کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی تاوتوێ هەماهەنگیی هاوبەش و پلان بۆ کاری داهاتوو لەگەڵ تۆڕی باڵیۆزانی دارولسەلام و رێکخراوی ئاییندەیەکی گەش دەکات
2026-08-16
باڵیۆز، د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، پێشوازیی لە بەڕێز موهەنەد ئەلعەیساوی، سەرۆکی تۆڕی باڵیۆزانی دارولسەلام و بەڕێز محەمەد عەبدولەتیف، بەڕێوەبەری رێکخراوی ئاییندەیەکی گەش کرد.
لە دیدارەکەدا باس لە هەماهەنگیی هاوبەش و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان تاوتوێ کرا.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا باس لە چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش کرا، کە لە سەروویانەوە چەسپاندنی کولتووری پێکەوەژیانی ئاشتییانە، بەهێزکردنی بەهاکانی گفتوگۆ و قبوڵکردنی یەکتر، هەروەها سوودوەرگرتن لە ڕێبازی رەوانشاد سەرۆک جەلال تاڵەبانی و میراتە نیشتمانی و مرۆییەکەی لە پشتگیریکردنی ئاشتی و لێکنزیکبوونەوەی پێکهاتەکانی کۆمەڵگە.
هاوکات شاندی میوان چەندین بیرۆکە و پێشنیازیان سەبارەت بە پرۆژە و بەرنامە بۆ داهاتوو پێشکەش کرد کە دەکرێت بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی جێبەجێ بکرێن، بە شێوەیەک ببێتە هۆی فراوانکردنی بوارەکانی کاری هاوبەش و بەهێزکردنی دەسپێشخەرییە کولتووری، کۆمەڵایەتی و مرۆییەکان.
هەرسێ لایەن رێککەوتن لەسەر واژۆکردنی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی هاوبەش تا ببێتە چوارچێوەیەک بۆ هەماهەنگی و جێبەجێکردنی چەندین بەرنامە و پرۆژە و دەسپێشخەری لە قۆناغی داهاتوودا، جەختیشیان کردەوە لەسەر گرنگیی بوونیاتنانی شەراکەتێکی کاریگەر کە پشت بەو بەهایانە ببەستێت کە لە رێبازی سەرۆک جەلال تاڵەبانی-دا رەنگی داوەتەوە و گۆڕینیان بۆ پرۆژەی خاوەن کاریگەریی بەرجەستە و بەردەوام.
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
بەرهەمە چاپکراوەکانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەشدارە لە 78 هەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێبی فرانکفۆرت
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی نۆیەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکاتەوە
هەواڵ
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە شاندێکی ئەکادیمی، بیرمەند و سیاسیی میسری دەکات
هەواڵ
له ماڵی جهواهیری... دامهزراوهی سهرۆك جهلال تاڵهبانی پهیوهندیی مێژوویی سەرۆک مام جەلال و گهورهشاعیری عهرهب بە بیر دێنێتهوه
هەواڵ
بەشی ئەرشیفی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە دروستکردنی رایەڵەیەکی فراوان ئەرشیفی ژیان و خەباتی سەرۆک مام جەلال کۆدەکاتەوە
هەواڵ
یەکەم ژمارەی گۆڤاری (تێکۆشەر) بڵاوکرایە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved