هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی دەکەن و سوود لە ئەزموونی درێژخایەنی رابردوویان وەردەگرن

2026-08-17
هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی دەکەن و سوود لە ئەزموونی درێژخایەنی رابردوویان وەردەگرن، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لەگەڵ سەرپەرشتیاری مەڵبەندەکانی سلێمانی و چەمچەماڵی یەکێتی کۆدەبێتەوە

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٦ی ٨ی ٢٠٢٦، باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و بەڕێز یوسف زۆزانی، جێگری سەرۆکی دامەزراوەکە و شاندێکی یاوەریان پێشوازییان لە بەڕێز سەرکەوت زەکی، سەرپەرشتیاری مەڵبەندەکانی سلێمانی و چەمچەماڵ و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شاندی یاوەریان کرد.

لە دیدارێکدا هەردوولا بەهرە، توانا و سەرچاوەکانیان یەکدەخەن، هاوبەش، هاوکار و پشتیوانی یەکدی دەکەن بیرۆکەکان تێکەڵ دەکەن بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵێک پرۆژە، چالاکی هاوبەش و پشتگیریکردنیان، هەروەها ئەم دیدارە ئاسانکاری کردنە بۆ رێکخستنی میکانیزمی هاوکاریی بەردەوام و درێژخایەن.

 لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا باس لە ئامانجی سوودوەرگرتن لە ئەزموونی درێژخایەنی رابردووی هەردوولا کرا و جەخت لە بەردەوامی و برەودان بە پەیوەندییەكان و پەرەپێدانی هاوبەشی ستراتیجی لەنێوان هەردوولا کرایەوە.
باس کردن لە ئەنجامدانی چالاکی و کاری هاوبەش لەبوارەکانی ژنان، ژینگە، رۆشنبیری، زانستی، گەشەپێدانی مرۆیی و کلتووری و پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش بۆ راییکردنی کار و چالاکییەکان تەوەرەی کۆتایی دیدارەکە بوو.

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2026 . PJT Foundation. All right reserved