سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دەکات

2026-08-20
رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٩ی ئابی ٢٠٢٦، باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد.

لەدیدارێکدا خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد سوپاس و پێزانین بۆ کارەکانی رابردووی دامەزراوەکە دەربڕی و ئامادەی خۆی نیشاندا بۆ هەر هاوکاری و بەرەو پێشچوونێک کە پێویست بێت.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پاش بەخێرهێنانی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد باسی لەسەر ئاڵۆگۆڕی بیروڕا کرد بۆ فراوانکردنی زیاتر کاروچالاکییەکان و سوود وەرگرتن لە ئەزموون و بیرۆکە نوێ.

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2026 . PJT Foundation. All right reserved