کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە هاوبەشی لەگەڵ یونسکۆ هەنگاو بەرەو رێکخستنی فەزای دیجیتاڵی بۆ هۆشیاری لە عێراق دەنێن
2026-08-24
رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٣ی ئابی ٢٠٢٦ بە سەرپەرشتی باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە شاری سلێمانی لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ بەهێزکردنی رۆڵی کۆمەڵگەی مەدەنی و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵۆزییەکانی جیهانی دیجیتاڵی لە وۆرکشۆپێکدا، دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەروەردە، زانست و رۆشنبیری (یونسکۆ) بە بەشداری کۆمەڵێک رۆژنامەنووس و پاڵپشتیکردنی دامەزراندنی «پەیمانی مەدەنی بۆ پەیوەندیی کۆمەڵایەتی» لە عێراق کرد.
ئەم هەنگاوە ئامانجی دروستکردنی فەزایەکی دیجیتاڵیی هۆشیارتر و بەرپرسیارانەیە لەڕێگەی کارکردن بۆ چەسپاندنی کلتووری دیالۆگ، پێکەوەژیان و ئاشتیی کۆمەڵایەتی لە عێراقدا.
ئامانجێکی دیکەی ئەم وۆرکشۆپە بەرپەرچدانەوەی زانیاریی چەواشەکارانە و رووبەڕووبوونەوەی وتاری رق و کینەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.
بەشداربووەکان جەختیان لەوە کردووتەوە کە چالاککردنی رۆڵی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەم قۆناغەدا، فاکتەرێکی بڕیاردەر دەبێت بۆ پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و رێگریکردن لە بەلاڕێدا بردنی رای گشتی لەڕێگەی پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکانەوە.
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە ئەم وۆرکشۆپە بۆ رۆژی دووەم لە رێکەوتی ٢٤ی ئابی٢٠٢٦ لە شاری سلێمانی- هۆتێل تایتانیک- بەردەوام و دەبێت و تاوتوێ چەندتەوەرەیەکی دیکە بۆ پاڵپشتیکردنی دامەزراندنی «پەیمانی مەدەنی بۆ پەیوەندیی کۆمەڵایەتی» دەکات.
ئەم وۆرکشۆپە دەرئەنجامی سەردانی شاندێکی پێشووتری دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بوو بۆ بەغداد و کۆبوونەوەیان لەگەڵ دکتۆر زیا سابت ئەلسەرای، بەرپرسی کەرتی پەیوەندی و زانیاری لە نووسینگەی یونسکۆ لە عێراق لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیاردرا بە ئەنجامدانی وۆرکشۆپێک بەمەبەستی تاوتوێکردنی ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوکاری دامەزراوەیی و راگەیاندنی بەرنامەیەکی کاری هاوبەش لە بوارەکانی پەروەردە، ڕاگەیاندن، ڕۆشنبیری و بەهێزکردنی تواناکانی گەنجان
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
بەرهەمە چاپکراوەکانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەشدارە لە 78 هەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێبی فرانکفۆرت
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی نۆیەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکاتەوە
هەواڵ
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە شاندێکی ئەکادیمی، بیرمەند و سیاسیی میسری دەکات
هەواڵ
له ماڵی جهواهیری... دامهزراوهی سهرۆك جهلال تاڵهبانی پهیوهندیی مێژوویی سەرۆک مام جەلال و گهورهشاعیری عهرهب بە بیر دێنێتهوه
هەواڵ
بەشی ئەرشیفی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە دروستکردنی رایەڵەیەکی فراوان ئەرشیفی ژیان و خەباتی سەرۆک مام جەلال کۆدەکاتەوە
هەواڵ
یەکەم ژمارەی گۆڤاری (تێکۆشەر) بڵاوکرایە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved