دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و زانکۆی مەئموون هاوبەشییەکی ئەکادیمی و راهێنان دادەمەزرێنن و ئامادەکاری دەکەن بۆ واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن

2026-08-26
شاندێکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی –نووسینگەی بەغدا- سەردانی زانکۆی مەئموونیان کرد و لەگەڵ پڕۆفیسۆر دکتۆر سەڵاح شەمار، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەمیندارانی زانکۆی مەئموون کۆبوونەوە. ئەم دیدارە لە چوارچێوەی تاووتوێکردنی ئاسۆکانی هەماهەنگیی دامەزراوەیی نێوان هەردوولا بوو، بە مەبەستی بەهێزکردنی هاوبەشی لەبوارە ئەکادیمی، ڕاهێنان و کولتوورییەکان، کردنەوەی رێڕەوی نوێ لەبەردەم خوێندکاران و گەنجان بۆ ئامادەکردن و بنیاتنانی تواناکانیان. لە کۆبوونەوەکەدا باس لە رێگەکانی دامەزراندنی هەماهەنگییەکی کردەیی و بەردەوام لەنێوان دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و زانکۆکەدا کرا، کە دەرەنجامەکەی رێککەوتن بوو لەسەر هەنگاونان بەرەو واژۆکردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی هاوبەش.

ئەم یاداشتە دەبێتە چوارچێوەیەک بۆ جێبەجێکردنی پرۆژە و بەرنامەی جۆری لە چەندین بواردا، کە لە پێشەنگیاندا راهێنانی خوێندکاران و پەرەپێدانی کارامەیی زانستی و پیشەیی و ئامادەکردنیان بۆ پێداویستییەکانی بازاڕی کار دێت، جگە لە رێکخستنی بەرنامەی راهێنان، چالاکییە ئەکادیمی و کولتوورییەکان و ئاڵوگۆڕی شارەزایی و زانیارییەکان. هەردوولا جەختیان لە گرنگی ئەوە کردەوە کە ئەم هەماهەنگییە لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنی نەریتی (تەقلیدی) تێپەڕێت و ببێتە هاوبەشییەکی دامەزراوەیی کارا کە وەربگێڕدرێت بۆ دەستپێشخەری و بەرنامەی بەرجەستە. ئەمەش بە مەبەستی پەرەپێدانی تواناکانی خوێندکاران و بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان خوێندنی ئەکادیمی و پێداویستییەکانی بازاڕی کار، بۆ خزمەتکردنی پرۆسەی گەشەپێدان و بنیاتنانی نەوەیەک کە توانای زیاتری بەشداریی و هاوکاریی هەبێت لە ژیانی پیشەیی و کۆمەڵایەتیدا. ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ستراتیژی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دێت بۆ فراوانکردنی تۆڕی هاوبەشییەکانی لەگەڵ دامەزراوە ئەکادیمی و پەروەردەییەکان و بنیاتنانی پردی هەماهەنگی کارا، کە بەشدار بێت لە پشتگیریکردنی خوێندن و گەشەپێدانی توانای گەنجان و گۆڕینی مەعریفە و شارەزایی بۆ دەرفەتی کردەیی و بەرنامەی بەردەوام کە خزمەت بە کۆمەڵگە بکات.

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2026 . PJT Foundation. All right reserved