"سەرۆک مام جەلال هەمیشە پاڵپشتی نووسەران و هونەرمەندان بوو"

2026-08-30

لە چوارچێوەی پرۆژەی کۆکردنەوەی ئەرشیفی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە ئەرشیفی هونەرمەندان و نووسەراندا، رۆژی ٢٧ی ئابی ٢٠٢٦ هوونەرمەندی دیاری کوردستان سیروان جەمال سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کرد.

لەدیدارێکدا باس لە رۆڵی گرنگی سەرۆک مام جەلال کرا لە گرنگیدان بە کایەی هونەر، ئەدەب، رۆشنبیری گشتی، کۆکردنەوەی ئەرشیفی هونەرمەندان و نووسینەوەی بیرەوەرییەکانیان لەگەڵ سەرۆک مام جەلال وەک دەستکەوتێکی نیشتمانیی گرنگی بۆ بواری توێژینەوەی زانستی باسەکانی ئەم دیدارەبوو.

سیروان جەمال لەباسی سەرۆک مام جەلال-دا وتی: "سەرۆک مام جەلال هەمیشە پاڵپشتی نووسەران و هونەرمەندانبوو"

هەر لەم سەردانەدا هونەرمەند سیروان جەمال لە چاوپێکەوتنێکی ڤیدیۆییەدا سەرجەم بیرەوەرییەکانی لەگەڵ سەرۆک مام جەلال تۆمارکرد، لەداهاتوودا لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی گشتیی هونەری دەخرێتەوە بەر دیدەی خەڵکی کوردستان، هونەرمەندان و نووسەران.

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2026 . PJT Foundation. All right reserved