دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی نۆیەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکاتەوە

2026-10-04

رۆژی شەممە ٣ی ١٠ی ٢٠٢٦ لە شاری بەغداد دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەسەرپەرشتی بەڕێز نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عێراق و بە هاوکاریی بەڕێز قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەت سەرۆک مام جەلال و بەشی بۆنەو رێوڕەسمەکان لە نووسینگەی قوباد تاڵەبانی بەڕێوەچوو.

مەراسیمەکە بەئامادەبوونی نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عێراق و قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال و 
عمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە و
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عیراق و
داود ئۆغڵۆ، سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا و
هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نوری مالیکی و عادل عەبدولمەهدی و کۆمەڵێک بەرپرس لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی حزبی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان.

مەراسیمەکە بەخوێندنی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز بە دەنگی قورئانخوێن عامر کازمی و وەستانی دەقیقەیەک بۆ گیانی پاکی شەهیدان  دەستی پێکرد و پاشان گروپی سیمفونیای عێراق بە ئاوازەوە شعری شەوقا جەلال وتەوە کە لەلایەن محەمەد مەهدی جەواهیری نووسراوە.

بەشێکی دیکەی مەراسیمەکە پیشاندانی فیلمێکی دیکۆمێنتاری بوو لەبارەی ژیانی سەرۆک مام جەلال و کاریگەرییەکانی لەسەر گۆڕەپانی هەرێمی کوردستان، عێراق و جیهان.

لەمەراسیمەکە وتارێک لەلایەن نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عێراق خوێندرایەوە پاشان هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عیراق و داود ئۆغڵۆ، سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا وتاریان پێشکەش کرد.

باڵیۆز د. محەمەد سەبیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی وتارێکی بەناوی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و بنەماڵەی کۆچکردووە سەرۆک مام جەلال خوێندەوە لە وتارەکەیدا وتی: "ئەمڕۆ لە بەغدادی پایتەخت کۆبووینەتەوە، لە نۆیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، بەناوی بنەماڵەی سەرۆکی کۆچکردوو، یاد و وەفاداری بۆ کەسایەتییەکی نیشتمانی و سیاسی نوێ دەکەینەوە کە ئامادەییەکی قووڵ و شوێن پەنجەیەکی چەسپاوی لە مێژووی هاوچەرخی عێراقدا هەبوو، وەبیر ئەزموونێک دێنینەوە کە مامەڵەی لەگەڵ سێکتەری سیاسەتدا وەک ململانێ لەسەر پلە و پێگە نەدەکرد، بەڵکو وەک بەرپرسیارێتییەک لە بەڕێوەبردنی جیاوازییەکان، پاراستنی دەوڵەت و پاراستنی یەکێتی عێراقدا دەبینی"

سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی وتیشی: " سەرۆک مام جەلال ​پەیوەندییە سیاسییە بەرفراوانەکانی بەشێک بوون لەم دیدگایە؛ توانایەکی ئیستسنایی هەبوو لە پەیوەندیکردن لەگەڵ هێز و کەسایەتییە جیاوازەکانی عێراقدا. هەروەها پەیوەندییەکی بەرفراوانی عەرەبی، هەرێمی و نێودەوڵەتی دروستکرد، ئەمەش بەپێی ئەو باوەڕەی عێراق دەبێت لە دەوروبەری خۆیدا ئامادە بێت و کراوە بێت بەڕووی برا و دۆستەکانیدا، و توانای دروستکردنی پەیوەندییەکی هاوسەنگی هەبێت کە بەرژەوەندی، سەروەری و پێگەی بپارێزێت"

هەروەها سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لەوتارەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد "​لەبەر ئەوە، یادکردنەوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دوای نۆ ساڵ لە کۆچی دوایی، نابێت تەنها کورتبکرێتەوە لە بیرهێنانەوەی وێستگەکانی ژیانی یان ژماردنی ئەو پۆستانەی وەریگرتبوون، بەڵکو دەبێت جەوهەری ئەزموونە سیاسییەکەی بهێنینەوە ئاراوە: باوەڕبوون بە عێراق لە پلەی یەکەمدا، ڕێزگرتن لە فرەیی و توانای بەڕێوەبردنی جیاوازییەکان، دەستگرتن بە دیالۆگ و بنیاتنانی لێکتێگەیشتنەکان".

باڵیۆز. د. محەمەد سابیر لە کۆتایی وتارەکەیدا رایگەیاند: "​لە کۆتاییدا سۆز و سوپاس و پێزانینی بێپایانی خۆم بەناوی بنەماڵەی سەرۆکی کۆچکردوو و دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی ئاراستەی فەخامەتی سەرۆک کۆمار دەکەم بۆ سەرپەرشتیکردنی ئەم مەراسیمە،  هەروەها بۆ هەموو ئامادەبووانی بەڕێز بۆ بەشداریکردنیان".

مەراسیمەکانی ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

پێنجەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆك جەلال تاڵەبانی
رۆژی ٣ی ١٠ی ٢٠٢٢ بە ئامادەبوونی سەركردە و كەسایەتییە دیارەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان، مەڕاسیمی پێنجەمین ساڵیادی ماڵئاوایی سەرۆك مام جەلال لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر بەڕێوەچوو.

شەشهەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٣ی ١٠ی ٢٠٢٣ لە شاری بەغدا لە ژێر چاودێری بەڕێز د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری پێشووی عیراق، دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە ئامادەبوونی بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەڕێز قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال شەشهەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک مام جەلال لە پایتەختی عیراق بەڕێوەچوو.

حەوتەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی 

رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ۳ی ١٠ی ۲۰۲٤ بە سەرپەرشتی باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە شاری کەرکوک مەراسیمی یادی حەوتەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەڕێوەچوو.

 مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی بەڕێز د. لەتیف جەمال رەشید، سەرۆک کۆماری پێشووی عیراق و نوێنەری تایبەتی محەمەد شیاع سودانی و بەڕێر بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەڕێز قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتیی سەرۆک مام جەلال و کۆمەڵێک میوانی حکومی و حزبی لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

هەشتەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی 

رۆژی هەینی رێکەوتی ٣ی ١٠ی ٢٠٢٥ دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال لە هۆڵی کۆنفراسی زانکۆی سلێمانی هەشتەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی- کردەووە و مەراسیمەکە بە سەرپەرشتی بەڕێز باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و بەڕێز د. کۆسار محەمەد، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو.

ئەم مەراسیمە بە ئامادەبوونی بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال و باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و میوانانی حزبی و حکومی لەسەر ئاستی عیراق و کوردستان و باڵیۆز و کونسوڵی وڵاتان لە عیراق و هەرێمی کوردستان و جەماوەرێکی زۆر بەڕێوەچوو.

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2026 . PJT Foundation. All right reserved