بەمەبەستی دەوڵەمەندکردنی پرۆژەی رۆشنبیری؛ دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و رێکخراوی CDO هەمئاهەنگییەکان پەرەپێدەدەن

2026-11-03
رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢ی ١١ی ٢٠٢٦، باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە
بەختیار ئەحمەد، سەرۆکی رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت-CDO و شاندی یاوەری کرد.

​لە دیدارێکدا تاوتوێکردنی ئاسۆی هاوکارییە فەرهەنگی و مەعریفییەکان بەڕێوەچوو، هەردوولا تیشکیان خستە سەر گرنگیی هەمئاهەنگی لەبوارەکانی کەلتور و توێژینەوەی ئەکادیمیدا.

بەشێکی دیکەی دیدارەکە بریتی بوو لە هاوبەشیپێکردنی هەوڵەکان بۆ کۆکردنەوەی ئەرشیف و دۆکیومێنتکردن و پاراستنی ئەرشیفی مێژوویی و بەڵگەنامەکانی پەیوەست بە ژیان و خەباتی سەرۆک مام جەلال، وەک سەرمایەیەکی نیشتمانی و مێژوویی گرنگ بۆ توێژەران و نەوەکانی داهاتوو.

​لە کۆتایی دیدارەکەدا، هەردوولا ئامادەیی تەواویان دەربڕی بۆ ئەنجامدانی چالاکی و پرۆژەی رۆشنبیریی هاوبەش کە بەشداربێت لە دەوڵەمەندکردنی توێژی لاوان.

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2026 . PJT Foundation. All right reserved