سوودانی بۆ سەرۆک مام جەلال دەنووسێت

2023-03-16
سوودانی بۆ سەرۆک مام جەلالی نووسی:

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
ئەمڕۆ ١٥ / ٣ / ٢٠٢٣ شانازی ئەوەم پێدرا سەردانی گۆڕی کۆچکردوو سەرۆک جەلال تاڵەبانی بکەم خودای گەورە لێی خۆشبێت، تاجەگوڵینەم دانا و سورەتی فاتیحام خوێند بۆ گیانی پاکی.

ئەم ڕۆژانە هاوکاتە لەگەڵ تێپەڕبوونی ٢٠ ساڵ بەسەر گۆڕانکاریدا کەوا سەرۆک مام جەلال یەکێک بوو لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی خەبات و تێکۆشان دژی سیستمی دیکتاتۆری و ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو لە نووسینەوەی دەستور و بوونیادنانی دەوڵەتی لەدوای ٢٠٠٣ وە لەدوای خۆی مێژوویەکی باشی بەجێهێشت هەروەک پێی ناسرابوو لەدانای، نیشتمانپەروەری و دووربینی، ئەو مێژووە پڕ لە سەرکەوتن و بۆنخۆشە، پاڵ بە هەمووانەوە دەنێت و پێش هەموووان بە برایان لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بۆ وەرگرتنی عیبرەت و دەرس لەو مێژووە بەو شێوەیەی کەوا ئاسایش و ئارامی کوردستان پتەو دەکات ئەمەش ئاسایش و ئارامی هەموو عیراقە.
محەمەد شیاع سوودانی
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق
۱٥ی ۳ی ۲۰۲۳

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2024 . PJT Foundation. All right reserved