کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
وتار
د. ژینۆ عەبدوڵڵا
سەرۆك مام جەلال و هۆشدارییەكەی بۆ غەسان كەنەفانی
2023-11-27
سەرۆك مام جەلال چۆن رێنمایی و هۆشیاری ئەمنی داوە بەیەكێك لە ئەدیب و رۆشنبیر، سینبول و ئایكۆنەكانی خەباتی چەكداریی رزگاریخوازی گەلی فەلەستینی كردووە بەوەی خۆی بپاریزێت و وریا بێت لە تیرۆركردنی لەلایەن مۆسادی ئیسرائیلی دواتر چۆن پێشبینییە ئەمنیەكەی هاتووتە دی و ئەو ئەدیب و ڕۆژنامەنووسە ناسراوە تیرۆركراوە.
گۆڤار " الهدف"
سەرۆك مام جەلال لەكاتێكدا لە رۆژنامەی " الهدف" كە گۆڤارێكی سیاسی و رۆشنبیری فەلەستین و زمانحاڵی بەرەی میللیی رزگاریخوازی فەلەستین بووە "الجبهة الشعبية لتحرير فلسطين"، لە شاری بەیروتی پایتەختی لوبنان دەرچووە، كاریكردوە، هاوڕێی و دۆستێكی نزیكی سەرنووسەری گۆڤارەكە ئەدیب و rۆژنامەنووس غەسان كەنەفانی (1936-1972) وتەبێژ و ئەندامی مەكتەبی سیاسی بەرەی میللی ئازادیی فەلەستین بووە، چەندین جار داوای لێكردوە رێوشوێنی ئەمنی پێویست بگرێتەبەر بۆئەوەی خۆی بپارێزێ و تیرۆر نەكرێت، بەڵام ئەم ئەدیب و شۆڕشگێڕە رێنماییەكەی بەهەند وەرنەگرتووە و سەرەنجام وەك چاوەڕان كرابووەو لەلایەن سەرۆك مام جەلالەوە لە كردەوەیەكی تیرۆرستیدا لە بەردەم ماڵەكەی خوێدا تیرۆركراوە.
چیرۆكی هۆشدارییەكە
سەرۆك مام جەلال، چیرۆكەكە بۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگ و سەرنووسەری ئێستای رۆژنامەی "الشرق الاوسط" غەسان شربل بەم شێوەیە دەگێڕێتەوە...
لەگەڵ غەسان كەنەفانی پێكەوەكارمان دەكرد، بە هیچ شێوەیەك بە قسەی نەدەكردم و هەمیشە رێنماییم دەكرد تا ئاگای لە باری ئەمنی و خۆپارێزی خۆی بێت، بەوەی نامەكان بەدەستی خۆی نەكاتەوە، چونكە گوێی نەدەدایە و هەمیشە ئەو نامانەی بۆ گۆڤارەكە دەهات خۆی دەیكردەوە، من پێم وت ئەمە هەڵەیە، ئێمە كابینەیەكمان هەیە لە خوار بارەگای رۆژنامەكەوە، با ئامێریكی تایبەت بكڕین و هەرچی نامەیەك هەیە بەو فلتەردا بڕوات و ئیتر دەزانین ئەگەر شتێكی نائاسایی تیا بێت، ئیتر بۆچی خۆمان بیكەینەوە، بەڵام ئەو گوێی نەدەدایە، هەندێك جار من لە ژوورەكەی بووم كاتێك نامەی دەكردەوە ژورەكەم بە جێدەهێشت و دەموت نامەوێت ئینتحار بكەم وەك تۆ؟
سەرۆك مام جەلال دەڵێت، غەسان كەنەفانی ئەو ئەدیبە گەورە و رۆژنامەنووسە ناسراوە، سەرەتاترین كارەكانی خۆپارێزی رەچاو نەدەكرد، جارێكیان پێم وت ئوستاز غەسان بۆ شوفێریك ناهێنی و هاتووچۆت پێبكات دەیوت ئەوە نەریتێكی بۆرجوازییە، منیش دەموت بۆرجوازی نییە بۆرجوازی بەرانبەر بە كێ بەرانبەر بە ئیسرائیل!
هاتنە دی مەترسییەكەی سەرۆك مام جەلال
رۆژی 8 /7/1972، لەبەردەم شووقەكەی خۆیداو لەكاتێكدا غەسان كەنافانی لەگەڵ خوشكەزاكەیدا لەمیس 17 ساڵ، سواری ئۆتۆمبێلەكەی بوو، ئۆتۆمبێلەكەی تەقیەوە و هەردووكیان تیرۆركران و هەموو ئاماژەكانیش دەزگای مۆسادی ئیسرائیلیان تاوانباركرد و بە بەرپرسی تیرۆكردنەكەیان دانا.
نامەی بۆمبڕیژكراو
هەروەك سەرۆك مام جەلال، هاوڕێی خۆی غەسان كەنەفانی ئاگاداركردوە و هۆشیاری دایە، لە نەكردنەوەی نامە، دوای ماوەیەك لە تیرۆركردنی غەسان كەنەفانی، جێگروەی بەسام ئەبو شریف (1946-)، لە بارەگای رۆژنامەكە نامەیەكی چێنراوی پیادا توقیەوە و بەسەختی بریداربوو كە بوەهۆی لە دەستانی چوار پەنجە، چاوێكی و بەشێكی بیستنی لە دەستدا.
• سەرچاوە: لاپەڕە 49 لە كتێبی" زیارات لجروح العراق" دیدارەكە لەساڵی 2007 ئەنجامدراوە.
• رۆژنامەی "الهدف" لەساڵی 1969 غەسان كەنەفانی دایمەزراندوە و تائێستاش بە شێوازی ئۆنلاین بەرداوە.
• غەسان كەنەفانی شەش زمانی زانیوە، بێجگە لە خەباتی سیاسی ئەدیبێكی قەڵەم بەبڕشت بوو، خاوەنی زیاتر لە 18 بەرهەمی رۆمان و چیرۆك و شانۆگەری بووە و بەرهەمەكانی بۆ زیاتر لە 20 زمانی زیندوی جیهانی وەڕگیراوە، بەشێكی لە بەرهەمەكانی كراون بە فیلمی سینەمایی، ئەمە بێجگە لە سەدان وتاری رۆژنامەنووسی، بەهۆی لێهاتووی و شێوازی قەناعەتپێهێنانی بەرانبەر بە تایبەت بۆ رۆژنامە ئەوروپی و ئەمریكای لاتین، لە دۆزی رەوای گەلی فەلەستین، بووبوە دوژمنێكی سەرسەختی مۆسادی ئیسرائیل.
زیاتر بخوێنەرەوە
چێنەر شەرعی
سەرۆک مام جەلال؛ پەیامهێنەری ئاشتی و دادپەروەری
ستران عەبدوڵڵا
هەر خۆی مامۆستای گێڕانەوەش بوو
چێنەر شەرعی
مام جەلال دەرگای بۆ دەنگ و توانای ژنان کردەوە
غەریب عەلی سەلیم
سلێمانی بەرەو داهاتوویەکی سەوزتر: هەنگاوێکی نوێ بۆ پەرەپێدانی گەشتیاریی ژینگەیی و پرۆژەی ناوچەی سروشتیی پارێزراو «پارکی شەهیدان» وەک نموونە
شێرزاد شێخانی
مام جەلال و پێشمەرگە دێرینەکان
رێبوار ستار
سەرۆک مام جەلال؛ خوێندنگەی کوردایەتی
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved