کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
وتار
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... روانگەی ژنان بۆ چیرۆکی شۆڕش روانگەی یەکسانییە
2026-11-08
نامەکانی مام جەلال کە نووسەری کتێبی (کۆدی نامەکانی مام جەلال) نەوزاد عەلی ئەحمەد وەک نموونەی ئەدەبیاتی یەکێتی هێناویەتییەوە، لە دۆسێی راگەیاندندا ئەدگاری بیرۆکەی میدیایی مام جەلال-مان بۆ ئاشکرا دەکەن، لەبەرئەوەی لە باسێکی تردا بە دوور و درێژی قسەم لەسەریان کردووە، بۆیە لێرەدا تەنها وەک سەرەقەڵەم ئاماژەیان پێدەکەمەوە:
1- نامەکان داخوازی دووپات و لەسەریەکی مام جەلال-ی تێدایە بۆ کڕینی رادیۆیەک، ئینجا بۆ کڕینی رادیۆیەکی یەدەک، بۆ کڕینی چەندین کەرەستە و کەلوپەلەکانی رادیۆ ئەسڵییەکە و دواتر رەچاوکردنی پێداویستی رادیۆی یەدەک، رەچاوکردنی ئەو پەرەسەندنانەی لەبارەی ئامێر و دەزگاکانی رادیۆوە، هاتوونەتە ئاراوە.
ئەم نامانە نیگەرانی ئیجابی مام جەلال دەردەخەن کە هەمیشە لەسەر پێداویستی بڵندگۆی شۆڕش و پەرەسەندنەکانی کە ئەو کایە بەخۆیەوە بینیویەتی، داخوازی مسۆگەر و دڵنیایی دووپات دەکاتەوە و بەدواداچوونی بۆ دەکات. هەمان شت بۆ کەرەستەکانی چاپخانە و چاپەمەنی کە بۆ پەخشی بڵاوکراوەکانی حزب و چاپەمەنییەکانی ناو شۆڕش، تەنانەت بڵاوکراوە ئازادەکانیش، پێویستن.
2- سیاسەتی دابەشکردنی ئەرکەکانی راگەیاندن بەشێکە لە روانگەی مام جەلال بۆ کاری یەک تیمی لە راگەیاندندا. بۆ نموونە لەم نامانەدا دەڵێت: پێویستە هەڤاڵانی یەکێتی لە سوریا واز لە دەرکردنی شەرارە بێنن کە سەرەتا لە سوریا دەردەچوو، چونکە بەنیازن ئەم رۆژنامە لەگەڵ رۆژنامەی (رێبازی نوێ) لە ناوچە ئازادکراوەکانی شۆڕش دەربکەن. لەبەرامبەردا داوا دەکات لە مەکتەبی سوریا و پەیوەندییەکانی دەرەوە گۆڤارێک دەربکەن کە سەرچاوە و هەواڵ و بابەتەکانی لە رادیۆی شۆڕش و لە بڵاوکراوەکانی ناوەوەی وڵاتەوە وەربگرن و سەرلەنوێ لای خۆیان بڵاوی بکەنەوە.
3- سیاسەتی دابەشکردنی توانا مرۆییەکانی راگەیاندن جێبەجێ بکرێت. بەوەی بەشێک لە هەڤاڵان بێنە دیمەشق و بۆیان روون بکرێتەوە ئەرکەکانی میدیایان چۆن دەبێت؟
4- سیاسەتی تەواوکاری و لێکوەرگرتنەوە، بە مانای ئەوەی بڵاوکراوەکانی شۆڕش لە ناوەوە و لە دەرەوەی وڵات بابەتەکان لە یەکتری وەربگرن، دووبارە بڵاویبکەنەوە و وەریبگێڕن بۆ سەر زمانی جیاجیا. هەندێک جاریش بەهۆی جیاوازیی زمانەکان و تایبەندمەندی شوێنەکان گۆڕانکاریی تێدا بکەن. واتا پێویستە خەرجی هیلاکی و کۆششەکان دووبارە نەبنەوە، بەڵکو یەکتری تەواو بکەن.
5- هەروەها لەناو ئەمانەدا تەواوکاری هونەری و تەحریری کراوەتە رێنوێنی ئیداری و کاری حەریفی میدیایی، ئەدگاری دابەشبوونی گۆشە و ستوونەکانی نووسین و شێوازی گواستنەوەی دەنگوباس و هەواڵەکانی کە لەسەر کورد لە دونیادا بڵاودەبنەوە.ئەم شێوازەی گواستنەوەی هەواڵەکانی کورد لە جیهاندا دەبێتە رێنوێنی هەمیشەیی مام جەلال لە هەموو مینبەرێکی راگەیاندندا. تەنانەت لە میدیای دوای راپەڕینی 1991یش وەکو دواتر لە دیدارێکی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان (کەناڵی هەولێر) دێینە سەری.
6- لەم نامانەدا سەرەتاتکێی وێنەگرتن و فۆتۆگرافەری، کامێرا و بەکارهێنانی کامێرا لە تۆمارکردنی ڤیدیۆ و فیلمی دیکۆمێنتاری لە ناو شۆڕشدا، بۆ تۆمارکردنی ژیانی رۆژانەی شۆڕش و نەبەردییەکانی، تۆمارکردنی ژیانی ئاسایی خەڵک و تاوانەکانی رژێم بەرامبەریان کە ئەمە پەرەسەندنێکی گەورەی میدیایی و هەروەها مێژووییشە، چونکە ئیتر نووسینەوە و تۆمارکردنی رووداوی شۆڕش و خەباتی گەلی کورد لەچاو و لە روانگەی کورد خۆیەوە، دەبێتە دەسپێکی گێڕانەوەی خۆماڵی بۆ بەسەرهاتەکانی شۆڕش و ژیانی کۆمەڵایەتی خەڵک لە لادێ و ناوچە رزگارکراوەکاندا.
هەر لێرەوە کامێرای هەڤاڵ هێرۆخان بۆ تۆمارکردنی رووداوەکانی شۆڕش لەم پەرەسەندنەوە دێتە ناو مێژووی بەشداری کارای ژنان لە شۆڕش و لە دیکۆمێنتاری کردنی کارەکانی شۆڕشدا. روانگەی ژنان بۆ چیرۆکی شۆڕش روانگەی یەکسانی و پێشکەوتنخوازییە بۆ شۆڕشی کوردستان. بێگومان بەشداری کارای هەڤاڵ عەباس عەبدولڕەزاق (ڤیدیۆ) و ئینجا هەڤاڵ دڵشاد عەلی نابێت نادیدە بگیرێت کە کاک عەباس لە کتێبی(راگەیاندن و هونەر لە شۆڕشی نوێدا) بەشێکی ئەم بەشدارییەی گێڕاوەتەوە.
زیاتر بخوێنەرەوە
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... کێشەی نەگەیشتنی شەپۆلی رادیۆ لە شاخەوە
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... ئەدگاری ئەندێشەی راگەیاندنی مام جەلال
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... کاغەزێکی خەت و خاڵ روون بە قەڵەمی مام جەلال
حەسەن یاسین
رۆڵی مام جەلال لە هاوسەنگکردنی هێز لە هەرێمی کوردستاندا
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... پێدانی ناوەڕۆکێکی کۆمەڵایەتی (کوردەواری) بە بزووتنەوە سیاسییەکەی کوردایەتی
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... لەجێی سەرنووسەری (کوردستان) و (رزگاری) دەبێتە سەرلەشکری (رزگاری)
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved