کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
وتار
عیماد ئەحمەد
مام جەلال و هەڵبژاردن
2024-10-19
لەماوەی کەمپینی هەڵبژاردندا، زنجیرە وتارێکم سەبارەت بە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە کە زادەی باوەڕ و ڕەنگدانەوەی ویژدان و تێگەیشتنم بوون لەم پڕۆسە گرنگ و نیشتمانییە. دوای تەواوبونی بانگەشە، دەمەوێت شتێک بنووسم وەک کۆتایی دیدی بەندە بۆ ئەم کەرنەڤاڵە دیموکراسییە هەتا ببێتە(ختامها مسک). لە راستیدا زۆر شت بە خەیاڵمدا گوزەری کرد، هەتا سەرئەنجام کەشتیی بیرکردنەوە و یادەوەریم لەسەر رووباری روونی مام جەلال و هەڵبژاردن لەنگەری گرت.
ئاشکرایە مام جەلال رێبەرێکی هەرە مەزن و شۆرشگێرێکی بە باوەڕ چەپ و بە کردەوە دیموکراسیخوازی ناو بزوتنەوەی سیاسی و کوردایەتیی پێشەکەوتنخواز بوو، یەکێک بوو لە سەرکردە هەڵکەوتووەکانی ناو مێژووی نوێی رۆژهەڵاتی ناوەراست و تەنانەت جیهانیش. رێبەرێک کە بەندە زیاتر لە (١٨)ساڵ لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی، بەشانازیەوە لەگەڵیدا خەباتم کردووە و لەو ماویەشدا لە زۆربەی هەرە زۆری کۆبوونەوەکانی (م س) بەشداریم کردووە.
دەتوانم بڵێم لەو سەردەمانەدا، کەسم نەبینیوە بە قەد مام جەلال باوەڕی بە دیموکراسی و ئازادی بیروڕا و سەربەستی ویژدان هەبێت، لە کاروباری سیاسی و رێکخراوەییدا. لە کۆبوونەوەکاندا پەیرەوی نۆبەت و هاوبەشیی هەمووانی بۆ یەکلاکردنەوەی هەر بڕیار و چارەسەرکردنی هەر کێشەیەک دەکرد و بێ دودڵی لەگەڵ دەنگی زۆرینە بوو، بێگومان بەڕێزلێگرتنی بۆچوونی کەمینەش چونکە بە بڕوای تەواوەوە زەمینەسازیی دەکرد بۆ ڕەخساندنی کەشی گونجاو و دەستەبەربوونی بێ قەیدوشەرتی ئازادیی بیروڕا و رای ئازاد.
لە روانگەی سەرۆک مام جەلال -ەوە، دەنگدان هەم ماف و هەم ئەرکیش بوو، هەر بۆیە بۆ هەموو هەڵبژاردنێک دەنگی خۆی دەدا و دەبوو بە پێشەنگ لە پڕۆسەکەدا. هەروەک دەشبینرا کە بۆ هەڵبژاردنی خولەکانی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان و عیراقی فیدراڵ، هەتا لە ژیاندابوو بە جۆش و خرۆشەوە بەشداریی پرۆسەکەی دەکرد و بە شەوقەوە دەنگی خۆی دەدا.
یادی بەخێر مام جەلال، بەیانیان زوو هەر وەکو نەریتی جەژنی جاران، جلێکی فەرمیی و جوانی دەپۆشی و لەگەڵ هێرۆ خانی هاوسەر و هاوخەبات و هاورێی تەمەنی پڕ لەسەروەریدا، پێکەوە دەچوونە سەر سندوقی دەنگدان و دەنگی خۆیان دەدا و وەک دوو رێبەر و رێنوێن ماف و ئەرکە نیشتمانییە لەپێشینەکەیان جێبەجێ دەکرد.
پەرۆشیی مام جەلال بۆ پرۆسەی دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانی عیراقی فیدراڵی و هەرێمی کوردستاندا زۆر پر بایەخ بوو، بۆیە هەرگیز وەکو ماف لە کیسی خۆی نەئەدا، تەنانەت لە رۆژانی دوایی ژیانیدا و لە نەخۆشخانەی بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا و لەسەر عەرەبانە لە 2014/4/24 بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراقی فیدرالی دەنگی خۆی داو، کە بەم کردارەش هانی هەزاران کەسی دیکەیدا بچن بۆ دەنگدان.
سەد حەیف و مەخابن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، مام جەلال سەفەری ئەبەدیی کردووە و لەگەڵمان نیە هەتا بەلیاقەی سەرۆکێکی مەزن، پەنجەی دۆشاو مژەی بۆ نوێکردنەوەی دیموکراسیی نیشتمانەکەی شین بکات. هەروەک چۆن بەداخەوە هێرۆ خانی هاورێ و پشت و پەنای مام جەلال و ئێمەش، بە هۆی نەخۆشییەوە ناتوانێت بەشداریی کەرنەڤاڵی سەرکەوتنی ئەمجارەی پەرلەمانی کوردستان بکات، بەڵام بۆ رۆشن هێشتنەوەی بیرەوەری و بەردەوامیی خەباتی ئەوان و سەرکەوتنی یەکێتی لەم خولی پەرلەمانەدا، هەردوو کوڕە نازدار و بەوەفاکەی مام جەلال و هێرۆخان، (سەرۆک بافڵ و کاکە قوباد) لە رۆژی دەنگداندا، بیرەوەریی مام و هێرۆ خان زیندوو و رۆشن دەکەنەوە و پەنجەی وەفا و باوەڕیان شین دەکەن، وەکو دوو مۆم هەرێم رووناک دەکەنەوە، بەمەش دەیان هەزار گەنج و لاوی کورستان بە هەردوو رەگەزەوە و بەتایبەتی کەسوکاری شەهیدانی سەربەرزی رێگای رزگاریی، لە تەنیشت سندوقی دەنگدانەوە پەنجەی دۆشاو مژەیان شین دەکەن و پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان سەردەخەن.
بێگومان ئەرکی ئەخلاقیی و نیشتیمانیی ئێمەمانان و هەر کوردێکی ژیر و بە پەرۆشە، هاوکاریی و پشتیوانیی ئەوان و ئەم پڕۆسە چارەنوسسازەش بێت، بەمەش رۆحی مام جەلال و هەموو شەهیدانی کوردستان شاد و دڵی پڕ لە خورپە و خۆشەویستی هێرۆ خانیش خۆش دەکەین.
زیاتر بخوێنەرەوە
بارزان شێخ عوسمان
مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد رۆڵەیەکی هەڵکەوتوی نێو ژانەکانی گەل بوو
لەتیف نێروەیی
مامناسی، وەک فۆڕمێک لە تێگەیشتن لە خەسڵەتەکانی مام جەلال
د. شیلان فەتحی
مام جەلال؛ شکۆی نەتەوەیەک، سەمامی ئەمانی دیموکراسی
سالار مەحموود
کوردستانی عیراق بەڕێبەرایەتی سەرۆک مام جەلال لە دیکتاتۆریەت رزگاریی بوو
بارزان شێخ عوسمان
سەرۆك مام جەلال، چەمکێکی نوێ بەخشی بە سەرۆکایەتی
بڵێسە جەبار فەرمان
تەنیا چارەسەر بۆ مەسەلەی کەرکوک دیدی مام جەلالە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 pjtfoundation.org ,All rigth reserved